Saad • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ صٓ ۚ وَٱلْقُرْءَانِ ذِى ٱلذِّكْرِ ﴾
“Sad. CONSIDER this Qur’an, endowed with all that one ought to remember!”
سووره‌تی (صاد) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٨٨) ئایه‌ته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ ص ] له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (به‌قهره)دا باسى ئه‌م پیتانه‌مان كرد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه هاتوون [ وَالْقُرْآنِ ذِي الذِّكْرِ (١) ] سوێند بێت به‌م قورئانه پیرۆزه كه زیكر‌و یادكردنه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگارى و سودو به‌رژه‌وه‌ندی ژیان و دوارۆژى ئێوه‌ی تیایه، یاخود پله‌و پایه‌و ڕێزی تیایه‌و قورئانێكی پله‌و پایه به‌رزو به‌ڕێزه.