Saad • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱذْكُرْ عَبْدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلْأَيْدِ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ ﴾
“[But] bear thou with patience whatever they may say, and remember Our servant David, him who was endowed with [so much] inner strength! He, verily, would always turn unto Us:”
[ اصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ ئارام بگره له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو قسانه‌ی كه ئه‌یكه‌ن {شاخ و باڵنده له‌گه‌ڵ داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زیكرى خوا ده‌كه‌ن!} [ وَاذْكُرْ عَبْدَنَا دَاوُودَ ] وه تۆ یادی به‌نده‌ی ئێمه داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بكه [ ذَا الْأَيْدِ ] كه زۆر به‌هێز بوو له زانست و زانیارى و په‌رستن و كرده‌وه‌ى چاك و جه‌نگدا، كه زۆر شه‌ونوێژى ده‌كردو رۆژنارۆژێك به‌رۆژوو ده‌بوو، وه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا هه‌ڵناهات و رایناكرد [ إِنَّهُ أَوَّابٌ (١٧) ] وه ئه‌و زۆر كه‌سێكی گه‌ڕاوه بوو بۆ لای خوای گه‌وره له هه‌موو كاروبارێكیدا.