Saad • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ لَقَدْ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعْجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِۦ ۖ وَإِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلْخُلَطَآءِ لَيَبْغِى بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَقَلِيلٌۭ مَّا هُمْ ۗ وَظَنَّ دَاوُۥدُ أَنَّمَا فَتَنَّٰهُ فَٱسْتَغْفَرَ رَبَّهُۥ وَخَرَّ رَاكِعًۭا وَأَنَابَ ۩ ﴾
“Said [David]: “He has certainly wronged thee by demanding that thy ewe be added to his ewes! Thus, behold, do many kinsmen wrong one another [all] save those who believe [in God] and do righteous deeds: but how few are they!” And [suddenly] David understood that We had tried him: and so he asked his Sustainer to forgive him his sin, and fell down in prostration, and turned unto Him in repentance.”
[ قَالَ لَقَدْ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعْجَتِكَ إِلَى نِعَاجِهِ ] داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - یه‌كسه‌ر بڕیاری دا‌و فه‌رمووی: به‌ڕاستی سته‌می لێ كردوویت كه داوای مه‌ڕه‌كه‌ى تۆ ئه‌كات و ده‌یه‌وێت بیكاته لای ئه‌وانه‌ی خۆی و لێت بسه‌نێت [ وَإِنَّ كَثِيرًا مِنَ الْخُلَطَاءِ لَيَبْغِي بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ ] وه زۆرێكیش له‌وانه‌ی كه شه‌ریكن هه‌ندێكیان سته‌م له هه‌ندێكیان ده‌كه‌ن [ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَقَلِيلٌ مَا هُمْ ] ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه كه ئه‌وانیش كه‌من [ وَظَنَّ دَاوُودُ أَنَّمَا فَتَنَّاهُ ] وه داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دڵنیا بوو وه زانی كه ئێمه تاقیمان كرده‌وه [ فَاسْتَغْفَرَ رَبَّهُ ] بۆیه داوای لێخۆشبوونی له خوای گه‌وره كرد [ وَخَرَّ رَاكِعًا وَأَنَابَ (٢٤) ] وه چووه ركوع و سجودو كڕنوشی بۆ خوای گه‌وره برد‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ لای و داوای لێخۆشبوونی لێ‌كرد، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر مینبه‌ر سوره‌تى (ص) ى خوێند گه‌یشته ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى و سوجده‌ى برد‌و هاوه‌ڵانیش سوجده‌یان له‌گه‌ڵدا برد، به‌ڵام ئه‌و چیرۆكه‌ی كه باسكراوه كه گوایه داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - وه‌زیرێكی هه‌بووه خێزانه‌كه‌ی به ڕووتی بینیوه‌و حه‌زی لێ كردووه‌و پاشان وه‌زیره‌كه‌ی ناردووه بۆ جه‌نگ و كوژراوه‌و خێزانه‌كه‌ی ماره كردووه، خوای گه‌وره ئه‌و دوو مه‌لائیكه‌ته‌ى ناردووه و داود پێغه‌مبه‌رى - صلی الله علیه وسلم - تاقیكردۆته‌وه‌و دواتر زانیوێتی و ته‌وبه‌ی كردووه، ئه‌مه (ئیسرائیلیاته) و هیچ بنچینه‌و بنه‌مایه‌كى نیه‌و صه‌حیح و ڕاست نیه، نه‌ك پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره به‌ڵكو باوه‌ڕدارێكی ڕاسته‌قینه كاری وای لێ ناوه‌شێته‌وه چ جای پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران، به‌ڵكو هه‌ر دوو كه‌س بوونه‌و ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌بووه، وه هه‌ڵه‌كه‌ی داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه بووه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ له‌وه‌ی تر بگرێت یه‌كسه‌ر وتی: زوڵم و سته‌می لێ كردوویت، با ئه‌و نه‌وه‌دو نۆ مه‌ڕیشی هه‌بێت و ئه‌م یه‌ك مه‌ڕی هه‌بێت له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ى یه‌ك مه‌ڕه‌كه‌ى هه‌یه زوڵمی كردبێت و زوڵم و سته‌م به زۆر‌و كه‌مى نیه، نه‌ئه‌بوایه بڕیاری بدایه تا گوێى له‌وه‌ى تریش ده‌گرت، وه له شه‌ریعه‌تى خۆیشمان هه‌روایه نابێت قازى و دادوه‌ر بڕیار بدات تا گوێ له هه‌ردوو لا ده‌گرێت، ئه‌مه ته‌فسیرى ڕاست و دروسته بۆ ئایه‌ته‌كه.