Saad • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱذْكُرْ عَبْدَنَآ أَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَسَّنِىَ ٱلشَّيْطَٰنُ بِنُصْبٍۢ وَعَذَابٍ ﴾
“AND CALL to mind Our servant Job, [how it was] when he cried out to his Sustainer, “Behold, Satan has afflicted me with [utter] weariness and suffering!””
{نه‌خۆشكه‌وتنى ئه‌یوب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -} [ وَاذْكُرْ عَبْدَنَا أَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ ] ئه‌ى محمد - صلی الله علیه وسلم - وه تۆ یادی ئه‌یوب پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - بكه كاتێك بانگی له په‌روه‌ردگارى كرد‌و لێی پاڕایه‌وه [ أَنِّي مَسَّنِيَ الشَّيْطَانُ بِنُصْبٍ وَعَذَابٍ (٤١) ] وتى: من شه‌یتان تووشی ماندووێتی و سزای كردووم به‌هۆی نه‌خۆشی و ئه‌و شتانه‌وه، كه گه‌ڕاندیه‌وه بۆ شه‌یتان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتان هۆكار بووه، ئه‌ووترێ: شه‌یتان وای لێ كردووه به‌خۆی سه‌رسام بێت خوای گه‌وره نه‌خۆشی خستووه، لێره‌ش دیسان له‌م چیرۆكه‌ش (ئیسرائیلیات) هه‌یه كه گوایه هه‌موو له‌شی بۆته برین ته‌نها دڵى نه‌بێت و بێ‌زیان لێ كردۆته‌وه‌و كه‌سوكاری فڕێیان داوه‌ته سه‌ر زبڵدان ئه‌مانه‌ش به‌هه‌مان شێوه هیچى ڕاست نیه.