Saad • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ أَهْلَهُۥ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةًۭ مِّنَّا وَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ ﴾
“And We bestowed upon him new offspring, doubling their number as an act of grace from Us, and as a reminder unto all who are endowed with insight.”
[ وَوَهَبْنَا لَهُ أَهْلَهُ ] وه كه‌سوكاریشیمان بۆ گێڕایه‌وه، ئه‌ووترێ: مردوونه خوای گه‌وره زیندووی كردونه‌ته‌وه، یاخود كۆی كردونه‌ته‌وه له دوای ئه‌وه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه [ وَمِثْلَهُمْ مَعَهُمْ ] وه هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌یشى له‌گه‌ڵیاندا پێ به‌خشیوه [ رَحْمَةً مِنَّا ] وه‌كو ڕه‌حمه‌تێك له خوای گه‌وره‌وه به‌هۆى ئارامگرتن و سوپاسگوزارى و رازى بوونى [ وَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ (٤٣) ] وه وه‌كو یادخستنه‌وه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌ن عه‌قڵ و ژیرین كه بزانن سه‌ره‌نجامى ئارامگرتن خۆشگوزه‌رانى و ده‌روى خێر‌و بردنه‌وه‌یه.