Saad • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًۭا فَٱضْرِب بِّهِۦ وَلَا تَحْنَثْ ۗ إِنَّا وَجَدْنَٰهُ صَابِرًۭا ۚ نِّعْمَ ٱلْعَبْدُ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌۭ ﴾
“[And finally We told him:] “Now take in thy hand a small bunch of grass, and strike therewith, and thou wilt not break thine oath!” for, verily, We found him full of patience in adversity: how excellent a servant [of Ours], who, behold, would always turn unto Us!”
[ وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًا ] ئه‌ووترێ: ئه‌یوب - صلی الله علیه وسلم - خێزانه‌كه‌ی قژی درێژ بووه قژه‌كه‌ی بڕیوه‌و فرۆشتوویه‌تی و نانی بۆی كڕیوه له‌وه لێی تووڕه بووه‌و سوێندی خواردووه كه چاك ببمه‌وه ده‌بێت لێت بده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی سوێنده‌كه‌ی نه‌كه‌وێ و خێزانه‌كه‌یشى له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو چاكه‌و وه‌فاو خزمه‌ت كردن و ره‌حم و سۆزه‌ى لێى نه‌درێت خوای گه‌وره فه‌رمووی: هه‌ندێك پووش یان په‌له دار خورمایه بگره به‌ده‌سته‌وه‌و [ فَاضْرِبْ بِهِ وَلَا تَحْنَثْ ] به‌و شێوازه لێی بده بۆ ئه‌وه‌ی سوێنده‌كه‌ت نه‌شكێت و ئه‌ویش ئێش و ئازاری پێ نه‌گات، (كه‌فاره‌ت له شه‌ریعه‌تى ئه‌واندا نه‌بووه بۆیه كه‌فاره‌تى سوێنده‌كه‌ى نه‌داوه‌و جێبه‌جێى كردووه به‌ڵام خواى گه‌وره بۆى ئاسان كردووه) [ إِنَّا وَجَدْنَاهُ صَابِرًا ] ئێمه بینیمان ئه‌یوب - صلی الله علیه وسلم - كه‌سێكی زۆر ئارامگر بوو [ نِعْمَ الْعَبْدُ إِنَّهُ أَوَّابٌ (٤٤) ] باشترین به‌نده بوو وه زۆر بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕایه‌وه .