Az-Zumar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ ٱلْحَدِيثِ كِتَٰبًۭا مُّتَشَٰبِهًۭا مَّثَانِىَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهْدِى بِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍ ﴾
“God bestows from on high the best of all teachings in the shape of a divine writ fully consistent within itself, repeating each statement [of the truth] in manifold forms [a divine writ] whereat shiver the skins of all who of their Sustainer stand in awe: [but] in the end their skins and their hearts do soften at the remembrance of [the grace of] God. Such is God’s guidance: He guides therewith him that wills [to be guided] whereas he whom God lets go astray can never find any guide”
[ اللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه باشترین فه‌رمووده‌ی دابه‌زاندووه كه قورئانه، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه قورئانى پیرۆز قسه‌و فه‌رمووده‌ى خواى گه‌وره‌یه‌و دروستكراو نیه) [ كِتَابًا مُتَشَابِهًا ] كه ئه‌و قورئانه پیرۆزه ئایه‌ته‌كانی هه‌مووی موته‌شابیهه واته: له جوانی و ڕێكی و ته‌واوی و به‌هێزیدا هه‌مووی له یه‌كتری ئه‌چێت [ مَثَانِيَ ] وه ئه‌حكام و چیرۆكه‌كانى، یان خوێندنه‌وه‌ی دووباره ئه‌بێته‌وه [ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ] له كاتى بیستنى قورئانى پیرۆزدا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خوای گه‌وره ئه‌ترسێن به زانسته‌وه پێستیان گرژ ئه‌بێته‌وه له ترسی خوای گه‌وره‌دا [ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ ] پاشان كه گوێیان له قورئان ده‌بێت و به ئومێدى ره‌حمه‌تى خواى گه‌وره ده‌بن پێست و دڵیان نه‌رم ئه‌بێ بۆ زیكر‌و یادی خوای گه‌وره كاتێك كه زیكری خوای گه‌وره ئه‌بیستن، (باوه‌ڕداران به بیستنى قورئان دڵخۆش و دڵ‌ئارام ده‌بن و تام و چێژ وه‌رده‌گرن، به‌ڵام خراپه‌كاران به بیستنى قورئان دڵته‌نگ و بێزار ده‌بن و به‌گومانى خۆیان به بیستنى گۆرانى و موسیقاو سه‌مفۆنیا چێژ وه‌رده‌گرن!!!) [ ذَلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَنْ يَشَاءُ ] ئه‌م قورئانه هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌و هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێكی پێ ئه‌دات به فه‌زڵى خۆى كه ویستی لێ بێت و شایه‌نی هیدایه‌ت بێ [ وَمَنْ يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ (٢٣) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش كه خوای گه‌وره گومڕای بكات به دادپه‌روه‌رى خۆى و شایه‌نی گومڕایی بێ ئه‌وه هیچ كه‌سێك ناتوانێ هیدایه‌تی بدات.