Az-Zumar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلْخَالِصُ ۚ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلْفَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِى مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ كَٰذِبٌۭ كَفَّارٌۭ ﴾
“Is it not to God alone that all sincere faith is due? And yet, they who take for their protectors aught beside Him [are wont to say], “We worship them for no other reason than that they bring us nearer to God.” Behold, God will judge between them [on Resurrection Day] with regard to all wherein they differ [from the truth]: for, verily, God does not grace with His guidance anyone who is bent on lying [to himself and is] stubbornly ingrate!”
[ أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ ] ئایا په‌رستنی پاك و بێگه‌رد له شیرك و ڕیا ته‌نها بۆ خوای گه‌وره نیه، (واته: خواى گه‌وره، په‌رستن و كرده‌وه‌یه‌ك قبوڵ ده‌كات و وه‌رده‌گرێت كه ته‌نها له‌به‌ر ره‌زامه‌ندى ئه‌و ئه‌نجام درابێت) [ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ ] وه ئه‌وانه‌یشی كه جگه له خوای گه‌وره هه‌ندێك ئه‌ولیاو شتی تریان داناوه‌و ئه‌یپه‌رستن كه پێیان بڵێی بۆچی جگه له خوای گه‌وره ئه‌مانه ئه‌په‌رستن [ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى ] ئه‌وان ئه‌ڵێن: ئێمه ئه‌زانین ئه‌مانه ئێمه‌یان دروست نه‌كردووه‌و ڕزقی ئێمه ناده‌ن به‌ڵام نایانپه‌رستین ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێ كه له خوای گه‌وره نزیكمان بكه‌نه‌وه‌و شه‌فاعه‌تمان بۆ بكه‌ن، (خه‌ڵكى ئه‌م سه‌رده‌مه‌یش كه ده‌چنه سه‌ر دار‌و به‌ردو گۆڕ‌و په‌رستگاكان كه پێیان بڵێیت بۆ ئه‌مانه ده‌په‌رستن و عیباده‌تیان بۆ ده‌كه‌ن!؟ هه‌مان گومانى هاوبه‌شبڕیارده‌رانى سه‌رده‌مى نه‌زانى و نه‌فامى دێننه‌وه‌و ده‌ڵێن ئێمه نایانپه‌رستین ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت له خوامان نزیك بكه‌نه‌وه‌و شه‌فاعه‌تمان بۆ بكه‌ن، قسه‌و نیه‌ت و گومان و كرداریان یه‌كه، وه سزایشان یه‌ك ده‌بێت له رۆژى قیامه‌ت) [ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ] به دڵنیایی خوای گه‌وره خۆی له رۆژى قیامه‌ت بڕیار له نێوان موسڵمانان و كافران و موشریكاندا ئه‌دات له‌و جیاوازى و ناكۆكییه‌ی كه له نێوانیاندا هه‌بووه له دونیادا له‌سه‌ر دین [ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ (٣) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره هیدایه‌تی كه‌سانێك نادات كه زۆر درۆزن و زۆر كافر بن.