Az-Zumar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عِندَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ ﴾
“and then, behold, on the Day of Resurrection you all shall place your dispute before your Sustainer.”
[ ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عِنْدَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ (٣١) ] پاشان ئێوه له ڕۆژی قیامه‌ت له‌لای خوای گه‌وره مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ ده‌كه‌ن و كێشه‌كانتان له‌وێ یه‌كلا ئه‌بێته‌وه، موسڵمان له‌گه‌ڵ كافر، یان موسڵمان له‌گه‌ڵ موسڵماندا، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى (زوبێرى كوڕى عه‌ووام) فه‌رمووى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئایا له رۆژى قیامه‌ت دووباره كێشه‌كانى نێوانمان سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: به‌ڵێ، دووباره سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه تا هه‌موو خاوه‌ن مافێك مافى خۆى وه‌رده‌گرێت (زوبێر) فه‌رمووى: كه‌واته به‌ڕاستى كارێكى یه‌كجار سه‌خته، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (دراوسێكان یه‌كه‌م كه‌سن كه له رۆژى قیامه‌ت مشت‌ومڕ ده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووى یه‌كتر ده‌كرێنه‌وه)، (ابن عمر) ده‌فه‌رمێت: (كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى نه‌مانزانى ده‌رباره‌ى چى دابه‌زى، تا فیتنه‌و كێشه‌و كوشتار له نێوان موسڵماناندا روویدا ئه‌وكاته زانیمان ئه‌مه‌یه كه خواى گه‌وره به‌ڵێنى پێداوین كه رووبه‌رووى یه‌كترى ده‌بینه‌وه له‌سه‌رى و مشت‌ومڕ ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ى).