Az-Zumar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَبَ عَلَى ٱللَّهِ وَكَذَّبَ بِٱلصِّدْقِ إِذْ جَآءَهُۥٓ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًۭى لِّلْكَٰفِرِينَ ﴾
“And who could be more wicked than he who invents lies about God? and gives the lie to the truth as soon as it has been placed before him? Is not hell the [proper] abode for all who deny the truth?”
[ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنْ كَذَبَ عَلَى اللَّهِ ] ئایا كێ له‌و كه‌سه سته‌مكارتره، واته: كه‌س سته‌مكارتر نیه له‌و كه‌سه‌ی كه درۆ بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵئه‌به‌ستێ و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كات، یان منداڵ ئه‌داته پاڵ خوای گه‌وره وه‌كو جوله‌كه‌و گاور‌و هاوبه‌شبڕیارده‌ران، یان شه‌ریك بۆ خواى گه‌وره دائه‌نێت [ وَكَذَّبَ بِالصِّدْقِ إِذْ جَاءَهُ ] وه ئه‌و ڕاستیه‌ش كه ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌یه‌و له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خواوه - صلی الله علیه وسلم - بۆی هاتووه ئه‌م به‌درۆی ئه‌زانێت و باوه‌ڕی پێ ناكات[ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْكَافِرِينَ (٣٢) ] ئایا جه‌هه‌ننه‌م شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و كافرانه نیه كه ئاوا شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره دائه‌نێن و به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه قسه ئه‌كه‌ن؟ (واته: به دڵنیایی دۆزه‌خ شوێنیانه).