Az-Zumar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَّوْ أَرَادَ ٱللَّهُ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًۭا لَّٱصْطَفَىٰ مِمَّا يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ ۖ هُوَ ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ ﴾
“Had God willed to take Unto Himself a son, He could have chosen anyone that He wanted out of whatever He has created - [but] limitless is He in His glory! He is the One God, the One who holds absolute sway over all that exists!”
[ لَوْ أَرَادَ اللَّهُ أَنْ يَتَّخِذَ وَلَدًا لَاصْطَفَى مِمَّا يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیوستایه منداڵێك بۆ خۆی بڕیار بدات ئه‌وه له‌ناو دروستكراوانی ئه‌وه‌ی كه خۆی ویستی لێبوایه هه‌ڵیئه‌بژارد، (مه‌رج داده‌نرێت و مه‌رج نیه جێبه‌جێ ببێت، وه دروسته‌و ده‌گونجێت مه‌رج په‌یوه‌ست بكرێت به شتێكى موسته‌حیل و ئه‌سته‌مه‌وه له‌به‌ر مه‌به‌ستى قسه‌كه‌ر، وه ئه‌سته‌مه خواى گه‌وره منداڵ بۆ خۆى بڕیار بدات) [ سُبْحَانَهُ هُوَ اللَّهُ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ (٤) ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره پێویستی به منداڵ نیه، دروستكراو چۆن ئه‌بێ به منداڵی خالق و دروستكار هه‌ر خوای گه‌وره‌یه كه تاك و ته‌نهایه وه زۆر باڵاده‌سته.