Az-Zumar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱللَّهُ يَتَوَفَّى ٱلْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَٱلَّتِى لَمْ تَمُتْ فِى مَنَامِهَا ۖ فَيُمْسِكُ ٱلَّتِى قَضَىٰ عَلَيْهَا ٱلْمَوْتَ وَيُرْسِلُ ٱلْأُخْرَىٰٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّى ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ ﴾
“It is God [alone that has this power - He] who causes all human beings to die at the time of their [bodily] death, and [causes to be as dead], during their sleep, those that have not yet died: thus, He withholds [from life] those upon whom He has decreed death, and lets the others go free for a term set [by Him]. In [all] this, behold, there are messages indeed for people who think!”
[ اللَّهُ يَتَوَفَّى الْأَنْفُسَ حِينَ مَوْتِهَا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه نه‌فسه‌كان ئه‌مرێنێ له كاتی خه‌وتنیانداو ڕوحیان لێ ئه‌سێنێ [ وَالَّتِي لَمْ تَمُتْ فِي مَنَامِهَا ] وه ئه‌وه‌یشی كه له خه‌وه‌كه‌یدا ئه‌جه‌لی نه‌هاتبێت ئه‌وه خوای گه‌وره ڕوحه‌كه‌ی ئه‌خاته‌وه به‌رو بۆى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه [ فَيُمْسِكُ الَّتِي قَضَى عَلَيْهَا الْمَوْتَ ] ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره بڕیاری مردنی به‌سه‌ردا داوه ئه‌وه كه خه‌وت له‌ناو خه‌ودا ڕوحه‌كه‌ی ئه‌باته‌وه‌و ئه‌گرێته‌وه [ وَيُرْسِلُ الْأُخْرَى إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] وه ئه‌وه‌یشی كه ئه‌جه‌لی نه‌هاتووه ڕوحه‌كه‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌و به‌خه‌به‌ر دێت و هه‌ڵئه‌سێته‌وه تا كاتى دیاریكراوى خۆى [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (٤٢) ] به دڵنیایی ئه‌مانه نیشانه‌و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه بیر بكه‌نه‌وه‌و تێبفكرن له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوا.