Az-Zumar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَوْ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفْتَدَوْا۟ بِهِۦ مِن سُوٓءِ ٱلْعَذَابِ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ وَبَدَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مَا لَمْ يَكُونُوا۟ يَحْتَسِبُونَ ﴾
“But if those who are bent on evildoing possessed all that is on earth, and twice as much, they would surely offer it as ransom from the awful suffering [that will befall them] on the Day of Resurrection: for, something with which they had not reckoned before will [by then] have been made obvious to them by God;”
[ وَلَوْ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُ مَعَهُ لَافْتَدَوْا بِهِ مِنْ سُوءِ الْعَذَابِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار داوه هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه هه‌ر هه‌مووی هی ئه‌وان بێ وه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ش بیده‌یته پاڵی به‌هه‌مان شێوه هه‌ر هه‌مووی ئه‌به‌خشن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له خراپی سزای ڕۆژی قیامه‌ت ڕزگاریان بێت به‌ڵام ڕزگاریان نابێ ئه‌گه‌ر به پڕایی زه‌وى ئاڵتونیش ببه‌خشن [ وَبَدَا لَهُمْ مِنَ اللَّهِ مَا لَمْ يَكُونُوا يَحْتَسِبُونَ (٤٧) ] وه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه سزای خوای گه‌وره‌یان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێت كه ئه‌وان پێشتر حسابیان بۆی نه‌كردبوو به‌خه‌یاڵیاندا نه‌هاتبوو وه خۆیان بۆ ئاماده نه‌كردبوو.