Az-Zumar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَٰنَ ضُرٌّۭ دَعَانَا ثُمَّ إِذَا خَوَّلْنَٰهُ نِعْمَةًۭ مِّنَّا قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلْمٍۭ ۚ بَلْ هِىَ فِتْنَةٌۭ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴾
“NOW [thus it is:] when affliction befalls man, he cries out unto Us for help; but when We bestow upon him a boon by Our grace, he says [to himself], “I have been given [all] this by virtue of [my own] wisdom!” Nay, this [bestowal of grace] is a trial: but most of them understand it not!”
[ فَإِذَا مَسَّ الْإِنْسَانَ ضُرٌّ دَعَانَا ] وه كاتێك كه مرۆڤـ تووشی زه‌ره‌رو زیانێك بێت له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێته‌وه [ ثُمَّ إِذَا خَوَّلْنَاهُ نِعْمَةً مِنَّا ] پاشان ئه‌گه‌ر نیعمه‌تێكیان له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه پێ ببه‌خشین [ قَالَ إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَى عِلْمٍ ] ئه‌ڵێ: ئه‌مه به زانیاری و لێهاتووی خۆم په‌یدام كردووه‌و ناڵێ فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه، یاخود ده‌ڵێن خواى گه‌وره ده‌یزانى كه من شایانیم بۆیه پێى به‌خشیوم [ بَلْ هِيَ فِتْنَةٌ ] خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: وانیه به‌ڵكو ئه‌وه فیتنه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه كه پێیمان به‌خشیوه تا ده‌ركه‌وێت ئایا گوێڕایه‌ڵ ده‌بێت یان سه‌رپێچیكار [ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٤٩) ] به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكى نازانن كه به‌خشینی خوای گه‌وره بۆ ئه‌وان تاقیكردنه‌وه‌یه‌و بزانین ئایا شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن یان نا.