Az-Zumar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْأَنْعَٰمِ ثَمَٰنِيَةَ أَزْوَٰجٍۢ ۚ يَخْلُقُكُمْ فِى بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ خَلْقًۭا مِّنۢ بَعْدِ خَلْقٍۢ فِى ظُلُمَٰتٍۢ ثَلَٰثٍۢ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ﴾
“He has created you [all] out of one living entity, and out of it fashioned its mate; and he has bestowed upon you four kinds of cattle of either sex; [and] He creates you in your mothers’ wombs, one act of creation after another, in threefold depths of darkness. Thus is God, your Sustainer: unto Him belongs all dominion: there is no deity save Him: how, then, can you lose sight of the truth?”
{سێ تاریكییه‌كه} [ خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ ] له‌گه‌ڵ جیاوازى ره‌نگ و زمان و شێواز‌و ره‌گه‌زتان خوای گه‌وره ئێوه‌ی له یه‌ك نه‌فس دروست كردووه كه ئاده‌مه [ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا ] وه له په‌راسووی چه‌پى ئاده‌م حه‌وای دروست كردووه [ وَأَنْزَلَ لَكُمْ مِنَ الْأَنْعَامِ ثَمَانِيَةَ أَزْوَاجٍ ] وه له ئاژه‌ڵانیش هه‌شت جۆر‌و جووتی بۆ ئێوه دروست كردووه‌و دابه‌زاندووه له حوشتر نێر‌و مێیه‌ك، وه له مانگا نێر‌و مێیه‌ك، وه له مه‌ڕ نێر‌و مێیه‌ك، وه له بزنیش نێر‌و مێیه‌ك [ يَخْلُقُكُمْ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ ] وه ئێوه دروست ده‌كات له‌ناو سكی دایكتاندا [ خَلْقًا مِنْ بَعْدِ خَلْقٍ ] دروست كردن له دوای دروست كردن، واته: قۆناغ له دواى قۆناغ، یه‌كه‌مجار دڵۆپه ئاوێكن دواتر ده‌بنه خوێنێكی مه‌یو، دواتر ده‌بنه پارچه گۆشتێك، دواتر ئێسقان و دواتر به گۆشت دایپۆشیوه [ فِي ظُلُمَاتٍ ثَلَاثٍ ] له سێ تاریكی‌دا كه تاریكی سكه وه تاریكی ڕه‌حمه وه تاریكی وێڵاشه (ئه‌و په‌رده‌یه كه منداڵی كۆرپه‌ی تیادایه) [ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ ] ئا ئه‌م (الله) یه‌یه كه په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه [ لَهُ الْمُلْكُ ] موڵك هه‌ر هی خوای گه‌وره‌یه له دونیا‌و قیامه‌تدا شه‌ریكی نیه [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێت [ فَأَنَّى تُصْرَفُونَ (٦) ] ئه‌ی ئیتر ئێوه چۆن له عیباده‌تی خوای گه‌وره لائه‌ده‌ن بۆ عیباده‌تی جگه له خوا.