Az-Zumar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ ۚ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًۭى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ ﴾
“And [so,] on the Day of Resurrection thou wilt see all who invented lies about God [with] their faces darkened [by grief and ignominy]. Is not hell the [proper] abode for all who are given to false pride?”
{كافران و بیدعه‌چیان له رۆژى قیامه‌ت روویان ره‌ش ده‌بێت} [ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ تَرَى الَّذِينَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه درۆیان بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستووه‌و شه‌ریكیان بۆ خواى گه‌وره داناوه‌و به‌ناوی خوای گه‌وره‌و به‌ناوی دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌وه قسه‌یان كردووه ده‌بینیت ڕوویان ڕه‌شه، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌هلى بیده‌ع و ناكۆكى و جیاوازى و پارچه پارچه‌یی روویان ره‌ش ده‌بێت، وه ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌یش روویان سپى ده‌بێت) [ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْمُتَكَبِّرِينَ (٦٠) ] ئایا له جه‌هه‌ننه‌مدا شوێنی مانه‌وه نیه بۆ ئه‌و كه‌سه خۆبه‌گه‌وره‌زان و لووتبه‌رزانه كه خۆیان به‌گه‌وره ئه‌زانی له ئاست گوێڕایه‌ڵى و عیباده‌تی خوا؟ (واته: به دڵنیایى دۆزه‌خ شوێنى مانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌یه).