Az-Zumar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَشْرَقَتِ ٱلْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ ٱلْكِتَٰبُ وَجِا۟ىٓءَ بِٱلنَّبِيِّۦنَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴾
“And the earth will shine bright with her Sustainer’s light. And the record [of everyone’s deeds] will be laid bare, and all the prophets will be brought forward, and all [other] witnesses; and judgment will be passed on them all in justice. And they will not be wronged,”
[ وَأَشْرَقَتِ الْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا ] وه له رۆژى قیامه‌ت زه‌ویش ڕووناك ئه‌بێته‌وه به نووری خوای گه‌وره كاتێك كه ده‌رده‌كه‌وێت بۆ دروستكراوه‌كان بۆ بڕیاردان له نێوانیاندا [ وَوُضِعَ الْكِتَابُ ] وه كتاب و په‌ڕاوی كرده‌وه‌ی مرۆڤ دائه‌نرێت وه ئه‌درێ به ده‌ستیان [ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بِالْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ (٦٩) ] وه پێغه‌مبه‌ران ئه‌هێندرێن بۆ ئه‌وه‌ی شایه‌تی بده‌ن له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانیان، وه شه‌هیده‌كان ئه‌هێندرێن ئه‌وانه‌ی كه شه‌هید بوونه له پێناو خواى گه‌وره، یان موسڵمانانى ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ره - صلی الله علیه وسلم - كه شایه‌تی ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانی تردا كه پێغه‌مبه‌رانیان په‌یامى خواى گه‌وره‌یان پێ راگه‌یاندوون، یان فریشته‌كانن كه كرده‌وه‌ى مرۆڤیان پاراستووه له چاكه‌و خراپه شایه‌تى ده‌ده‌ن له‌سه‌ریان، وه بڕیار ئه‌درێ له نێوانیاندا به حه‌ق و دادپه‌روه‌ری وه هیچ كه‌سێك له‌وێدا زوڵم و سته‌می لێ ناكرێ.