Az-Zumar • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ عَنكُمْ ۖ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ ٱلْكُفْرَ ۖ وَإِن تَشْكُرُوا۟ يَرْضَهُ لَكُمْ ۗ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴾
“If you are ingrate behold, God has no need of you; none the less, He does not approve of ingratitude in His servants: whereas, if you show gratitude, He approves it in you. And no bearer of burdens shall be made to bear another’s burden. In time, unto your Sustainer you all must return, and then He will make you [truly] understand all that you were doing [in life]: for, verily, He has full knowledge of what is in the hearts [of men].”
[ إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ ] ئه‌گه‌ر ئێوه كوفر بكه‌ن به سه‌ره‌تاو كۆتایى و جن و مرۆڤه‌وه ئه‌وا به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته‌و پێویستی به عیباده‌ت كردنی ئێوه نیه‌و هیچ له موڵكى خواى گه‌وره كه‌م ناكات، به‌ڵام [ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ] وه ڕازی نابێ به‌نده‌كانی كه كوفر بكه‌ن و پێی خۆش نیه‌و فه‌رمانی پێ ناكات [ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن ئه‌وه خوای گه‌وره به‌وه ڕازیه‌و ڕازی ئه‌بێ لێتان، به‌ڵام هیچ له موڵكى خواى گه‌وره زیاد ناكات. {كه‌س تاوانی كه‌س هه‌ڵناگرێ} [ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى ] وه كه‌س تاوانی كه‌س هه‌ڵناگرێ [ ثُمَّ إِلَى رَبِّكُمْ مَرْجِعُكُمْ ] پاشان گه‌ڕانه‌وه‌شتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه له ڕۆژی قیامه‌ت [ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ] له ڕۆژی قیامه‌تیشدا خوای گه‌وره هه‌واڵتان پێ ئه‌دات به‌و كرده‌وانه‌ی كه له دونیادا كردووتانه [ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٧) ] وه به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌و دڵه‌ی كه له‌ناو سینگدایه كه چیتان تیادا شاردۆته‌وه هیچى له خواى گه‌وره ناشاردرێته‌وه.