An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَمَن يُهَاجِرْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ يَجِدْ فِى ٱلْأَرْضِ مُرَٰغَمًۭا كَثِيرًۭا وَسَعَةًۭ ۚ وَمَن يَخْرُجْ مِنۢ بَيْتِهِۦ مُهَاجِرًا إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ يُدْرِكْهُ ٱلْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُۥ عَلَى ٱللَّهِ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا ﴾
“And he who forsakes the domain of evil for the sake of God shall find on earth many a lonely road, as well as life abundant. And if anyone leaves his home, fleeing from evil unto God and His Apostle, and then death overtakes him - his reward is ready with God: for God iss indeed much-forgiving, a dispenser of grace.”
[ وَمَنْ يُهَاجِرْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يَجِدْ فِي الْأَرْضِ مُرَاغَمًا كَثِيرًا وَسَعَةً ] وه هه‌ر كه‌سێك له پێناو خوای گه‌وره‌دا كۆچ بكات و نیه‌تی بۆ خوای گه‌وره بێ ئه‌وه خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌ویدا په‌ناگه‌و شورا‌و شوێنی باش و فراوان و ڕزقی فراوانی پێ ئه‌به‌خشێ، كه ئه‌مه هاندانه بۆ كۆچ كردن و نه‌مانه‌وه له‌ناو كافراندا [ وَمَنْ يَخْرُجْ مِنْ بَيْتِهِ مُهَاجِرًا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ ] (زه‌مڕه‌ی كوڕی جوندوب) نه‌خۆشبوو به كه‌سوكارى وت له مه‌ككه ده‌رم بكه‌ن من هه‌ست به گه‌رمى ده‌كه‌م وتیان بۆ كوێ ده‌رت بكه‌ین؟ به‌ده‌ستى ئاماژه‌ى بۆ مه‌دینه كرد، له ماڵی خۆی ده‌رچوو كۆچ بكات له وڵاتی شیركه‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - پێش ئه‌وه‌ی بگاته لاى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - له ڕێگا مرد خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه هه‌ر كه‌سێك له ماڵ خۆی ده‌رچێ نیه‌تی كۆچ كردن بێ بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌و نیه‌ته پاكه‌وه [ ثُمَّ يُدْرِكْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ ] پاشان مردن پێی بگات و له ڕێگادا بمرێ ئه‌مه ئه‌جرو پاداشتی ته‌واوی لای خوای گه‌وره بۆ جێگیر ئه‌بێ و ده‌ست ئه‌كه‌وێ با نه‌شگه‌یشتبێته شوێنی خۆی، [ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا (١٠٠) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.