An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَإِذَا قَضَيْتُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ قِيَٰمًۭا وَقُعُودًۭا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ ۚ فَإِذَا ٱطْمَأْنَنتُمْ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ كَانَتْ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ كِتَٰبًۭا مَّوْقُوتًۭا ﴾
“And when you have finished your prayer, remember God - standing and sitting and lying down; and when you are once again secure, observe your prayers [fully]. Verily, for all believers prayer is indeed a sacred duty linked to particular times [of day].”
[ فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلَاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِكُمْ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو له نوێژ ته‌واو بوون نوێژی ترس كه به‌رامبه‌ر دوژمنن ئه‌وه ئێوه زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن له هه‌موو حاڵه‌تێكتاندا كه به‌پێوه بوون یان دانیشتبوون یاخود ڕاكشا بوون له‌سه‌ر لایه‌كانتان [ فَإِذَا اطْمَأْنَنْتُمْ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو هێمن و ئارام بوون و ترسی دوژمنتان له‌سه‌ر نه‌ما ئه‌وه وه‌كو جاران نوێژه‌كانتان بكه‌ن به‌پێوه‌و ڕوو له قیبله‌و به ركوع و سجودو به‌ته‌واوی بیكه‌ن [ إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا (١٠٣) ] به دڵنیایى نوێژ كردن فه‌رز كراوه له‌سه‌ر ئیمانداران وه كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌یه له كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات وه له‌كه‌یدا كۆتایی دێت نابێ له‌وه دوابخرێ ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك عوزری هه‌بێ وه‌كو خه‌وتن یاخود له بیرچوون ئه‌گه‌رنا له كاتی ترسیشدا له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوژمنیشدا خوای گه‌وره ڕێگه‌ی نه‌دا كه نوێژه‌كانیان دوابخه‌ن وه به‌جه‌ماعه‌تیش فه‌رمانی پێ كردن كه بیكه‌ن.