An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تَهِنُوا۟ فِى ٱبْتِغَآءِ ٱلْقَوْمِ ۖ إِن تَكُونُوا۟ تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ۖ وَتَرْجُونَ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴾
“And be not faint of heart when you seek out the [enemy] host. If you happen to suffer pain, behold, they suffer pain even as you suffer it: but you are hoping [to receive] from God what they cannot hope for. And God is indeed all-knowing, wise.”
[ وَلَا تَهِنُوا فِي ابْتِغَاءِ الْقَوْمِ ] وه ئێوه خۆتان لاواز مه‌كه‌ن له گه‌ڕان به‌دوای دوژمن‌دا به‌ڵكو هێزو قوه‌ت ده‌ربڕن و له هه‌موو شوێنێك بۆیان دابنیشن و له كه‌میندا بن بۆیان [ إِنْ تَكُونُوا تَأْلَمُونَ ] ئه‌گه‌ر ئێوه ئێش و ئازارتان هه‌بێ له‌كاتی جه‌نگدا له گه‌رماو ناخۆشی و سه‌ختی جه‌نگ [ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ] ئه‌وه كافرانیش وه‌كو ئێوه هه‌مان ئێش و ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیان تووش ئه‌بێ [ وَتَرْجُونَ مِنَ اللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ] به‌ڵام ئێوه به ئومێدی ئه‌جرو پاداشتی خواى گه‌وره‌ن به‌ڵام ئه‌وان به ئومێدی ئه‌و ئه‌جرو پاداشته‌ش نین له‌به‌ر كافر بوون و بێباوه‌ڕ بوونیان كه‌واته ئێوه شایه‌نترن به‌وه‌ی كه صه‌بر بگرن [ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (١٠٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.