An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ ٱلنَّاسِ بِمَآ أَرَىٰكَ ٱللَّهُ ۚ وَلَا تَكُن لِّلْخَآئِنِينَ خَصِيمًۭا ﴾
“BEHOLD, We have bestowed upon thee from on high this divine writ, setting forth the truth, so that thou may judge between people in accordance with what God has taught thee. Hence, do not contend with those who are false to their trust,”
[ إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئێمه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان بۆ دابه‌زاندوویت كه حه‌قه [ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه حوكم و بڕیار له نێوان خه‌ڵكیدا بده‌ی به‌حه‌ق و دادپه‌روه‌ری [ بِمَا أَرَاكَ اللَّهُ ] به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره نیشانت ئه‌دا به‌وه‌حی یان به ئیلهام یان ڕێنماییت ده‌كات [ وَلَا تَكُنْ لِلْخَائِنِينَ خَصِيمًا (١٠٥) ] هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته: پیاوێك له مونافیقان له (به‌نی ئه‌به‌یڕه‌ق) له جووله‌كه‌یه‌ك خواردن و چه‌ك و ئه‌و شتانه‌ی دزی، وه دواتر پیاوچاكێكی له ئه‌نصاریه‌كان پێ تۆمه‌تبار كرد، دوای ئه‌وه هه‌ندێك له خه‌ڵكى هه‌ستیان كرد كه دزه‌كه كێیه‌و چوون له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - به‌رگریان له دزه‌كه كرد، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه ئێوه مشتومڕو به‌رگری له‌و كه‌سانه مه‌كه‌ن كه دزی ئه‌كه‌ن و خائین و ناپاكن تا نه‌زانی كێ له‌سه‌ر حه‌قه‌و كێ له‌سه‌ر حه‌ق نیه.