An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَسْتَخْفُونَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ ٱللَّهِ وَهُوَ مَعَهُمْ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرْضَىٰ مِنَ ٱلْقَوْلِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا ﴾
“They would conceal their doings from men; but from God they cannot conceal them - for He is with them whenever they devise, in the dark of night, all manner of beliefs which He does not approve. And God indeed encompasses [with His knowledge] whatever they do.”
[ يَسْتَخْفُونَ مِنَ النَّاسِ وَلَا يَسْتَخْفُونَ مِنَ اللَّهِ ] دووڕووه‌كان خۆیان له خه‌ڵكی ئه‌شارنه‌وه له كاتى تاواندا، به‌ڵام به كردنی ئه‌و كرده‌وه خراپانه خۆیان له خوای گه‌وره ناشارنه‌وه به‌وه‌ی كه وازی لێ بێنن له كاتێك كه خوای گه‌وره ئه‌یانبینێ [ وَهُوَ مَعَهُمْ ] وه خوای گه‌وره له‌گه‌ڵیاندایه به بینین و بیستن و زانیاری و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی [ إِذْ يُبَيِّتُونَ مَا لَا يَرْضَى مِنَ الْقَوْلِ ] كاتێك كه له شه‌ودا بیروبۆچوون ئه‌گۆڕنه‌وه‌و پیلان دائه‌نێن به‌شتێك كه خوای گه‌وره پێی ڕازی نیه [ وَكَانَ اللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطًا (١٠٨) ] وه خوای گه‌وره زانیارى هه‌یه‌و زانیارى خوای گه‌وره ده‌وری ئه‌وانی داوه‌و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه.