An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكَ وَرَحْمَتُهُۥ لَهَمَّت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْهُمْ أَن يُضِلُّوكَ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ ۖ وَمَا يَضُرُّونَكَ مِن شَىْءٍۢ ۚ وَأَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُن تَعْلَمُ ۚ وَكَانَ فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكَ عَظِيمًۭا ﴾
“And but for God's favour upon thee and His grace, some of those [who are false to themselves] would indeed endeavour to lead thee astray; yet none but themselves do they lead astray. Nor can they harm thee in any way, since God has bestowed upon thee from on high this divine writ and [given thee] wisdom, and has imparted unto thee the knowledge of what thou didst not know. And God's favour upon thee is tremendous indeed.”
[ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكَ وَرَحْمَتُهُ ] وه ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و چاكه‌و ڕه‌حمه‌ت و سۆزی خوای گه‌وره نه‌بوایه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - بۆ تۆ و موسڵمانان [ لَهَمَّتْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ أَنْ يُضِلُّوكَ ] ئه‌وا كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی وویستیان تۆ به‌هه‌ڵه‌دا به‌رن، له چیرۆكی به‌نی ئه‌به‌یڕه‌قدا كه كۆمه‌ڵێك به‌رگریان لێ كرد [ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ ] به‌ڵام ئه‌مانه ته‌نها خۆیان گومڕا ئه‌كه‌ن و خۆیان وێڵ ئه‌كه‌ن و له حه‌ق لائه‌ده‌ن [ وَمَا يَضُرُّونَكَ مِنْ شَيْءٍ ] وه هیچ زیانێك به‌تۆ ناگه‌یه‌نن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئه‌تپارێزێ وه ئاگادارت ئه‌كاته‌وه [ وَأَنْزَلَ اللَّهُ عَلَيْكَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ ] وه خوای گه‌وره قورئانی پیرۆز‌و سوننه‌تیشی بۆ تۆ دابه‌زاندووه، حیكمه‌ت واته: سوننه‌ت [ وَعَلَّمَكَ مَا لَمْ تَكُنْ تَعْلَمُ ] وه فێری ئه‌و شتانه‌ى كردوویت كه له پێش ئه‌وه‌ی وه‌حیت بۆ بێت و تۆ ببیت به پێغه‌مبه‌ر نه‌ت ئه‌زانی [ وَكَانَ فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكَ عَظِيمًا (١١٣) ] وه فه‌زڵ و چاكه‌ی خوای گه‌وره به‌سه‌ر تۆوه یه‌كجار گه‌وره‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه وه‌حی بۆت دابه‌زاندو كردتی به پێغه‌مبه‌ر – صلی الله علیه وسلم - .