An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَأُضِلَّنَّهُمْ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ وَلَءَامُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ ءَاذَانَ ٱلْأَنْعَٰمِ وَلَءَامُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَتَّخِذِ ٱلشَّيْطَٰنَ وَلِيًّۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًۭا مُّبِينًۭا ﴾
“and shall lead them astray, and fill them with vain desires; and I shall command them - and they will cut off the ears of cattle [in idolatrous sacrifice]; and I shall command them - and they will corrupt God's creation!" But all who take Satan rather than God for their master do indeed, most clearly, lose all:”
[ وَلَأُضِلَّنَّهُمْ ] وه گومڕایان ده‌كه‌م و له ڕێگای ڕاستی تۆ ده‌ریان ده‌كه‌م [ وَلَأُمَنِّيَنَّهُمْ ] وه هیواو ئومێد‌و ئاواتی پووچه‌ڵیان پێ ئه‌به‌خشم و له‌لایان جوانی ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ته‌وبه نه‌كه‌ن [ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُبَتِّكُنَّ آذَانَ الْأَنْعَامِ ] وه فه‌رمانیان پێ ئه‌كه‌م كه گوێی ئاژه‌ڵه‌كان ببڕن كه كافرانی قوره‌یش له‌م شتانه‌دا شوێنی شه‌یتان كه‌وتبوون كه گوێی هه‌ندێك له ئاژه‌ڵه‌كانیان ئه‌بڕی وه حه‌رامیان ئه‌كرد له‌سه‌ر خۆیان وه‌كو دواتر إن شا‌ء الله دێینه سه‌ری له سووره‌تی (مائیده)دا [ وَلَآمُرَنَّهُمْ فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلْقَ اللَّهِ ] وه شه‌یتان ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئه‌بێ فه‌رمانیشیان پێ بكه‌م ئه‌بێ دینه‌كه‌ى تۆ بگۆڕن، یان دروستكراوی تۆ بگۆڕن به‌وه‌ی كه چاوی هه‌ندێك له ئاژه‌ڵیان ده‌رئه‌كرد یان گوێی هه‌ندێكیان ئه‌بڕی، یاخود خاڵ كوتین و تاتۆیه، یان گۆڕینی سونه‌نی فیتڕه‌یه كه خوای گه‌وره خه‌ڵكی له‌سه‌ر دروست كردووه وا له خه‌ڵكی ده‌كات كه سونه‌نی فیتڕه بیگۆڕن وه‌كو ڕیش تاشین، یاخود خه‌ساندنى ئاژه‌ڵ كه (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه دابه‌زى [ وَمَنْ يَتَّخِذِ الشَّيْطَانَ وَلِيًّا مِنْ دُونِ اللَّهِ فَقَدْ خَسِرَ خُسْرَانًا مُبِينًا (١١٩) ] وه هه‌ر كه‌سێك شه‌یتان بكات به دۆستی خۆی له غه‌یری خوای گه‌وره شوێن شه‌یتان بكه‌وێ و گوێڕایه‌ڵی شه‌یتان بكات به‌ڕاستی ئه‌مه خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندى دونیا‌و دوارۆژ بووه زه‌ره‌رمه‌ندێكی زۆر ئاشكرا.