An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَّيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَآ أَمَانِىِّ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ ۗ مَن يَعْمَلْ سُوٓءًۭا يُجْزَ بِهِۦ وَلَا يَجِدْ لَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّۭا وَلَا نَصِيرًۭا ﴾
“It may not accord with your wishful thinking - nor with the wishful thinking of the followers of earlier revelation - [that] he who does evil shall be requited for it, and shall find none to protect him from God, and none to bring him succour,”
[ لَيْسَ بِأَمَانِيِّكُمْ وَلَا أَمَانِيِّ أَهْلِ الْكِتَابِ ] چوونه به‌هه‌شتیش به‌هیواو ئومێدی ئێوه نیه ئه‌ى موسڵمانان، وه به‌هیواو ئومێدی ئه‌هلی كتابیش نیه له جووله‌كه‌و گاور كه ئه‌یانووت: ئێمه نه‌وه‌و خۆشه‌ویستی خواین و ئاگر چه‌ند ڕۆژێك نه‌بێ ئێمه ناگرێته‌وه‌و به‌هه‌شت تایبه‌ت بۆ ئێمه دروستكراوه، به‌و هیواو ئومێدانه نیه، به‌ڵكو به یه‌كخواپه‌رستى و كرده‌وه‌ى چاكه [ مَنْ يَعْمَلْ سُوءًا يُجْزَ بِهِ ] هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌ی خراپ بكات ئه‌وه سزای له‌سه‌ر وه‌رئه‌گرێ، (ئه‌بو هوڕه‌یره) ده‌فه‌رمێت: كاتێك ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى زۆر له‌سه‌ر موسڵمانان قورس بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - پێى فه‌رموون: (موسڵمان توشى هه‌ر نه‌خۆشى و ناخۆشى و به‌ڵایه‌ك بێت هه‌مووى ده‌بێته هۆى سڕینه‌وه‌ى تاوانه‌كانى ته‌نانه‌ت دڕكێكیش بچێت به پێیدا) [ وَلَا يَجِدْ لَهُ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا (١٢٣) ] وه نابینێ له غه‌یری خوای گه‌وره دۆست و خۆشه‌ویست و پشتیوان و سه‌رخه‌ریان هه‌بێت.