An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًۭا مِّمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُۥ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌۭ وَٱتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًۭا ۗ وَٱتَّخَذَ ٱللَّهُ إِبْرَٰهِيمَ خَلِيلًۭا ﴾
“And who could be of better faith than he who surrenders his whole being unto God and is a doer of good withal, and follows the creed of Abraham, who turned away from all that is false - seeing that God exalted Abraham with His love?”
[ وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ ] كێ دینی له‌و كه‌سه باشتره كه ڕووی خۆی ته‌سلیمی خوای گه‌وره كردبێ، واته: به ئیخلاص و به‌دڵسۆزیه‌وه كرده‌وه بۆ خوای گه‌وره ئه‌نجام بدات [ وَهُوَ مُحْسِنٌ ] وه چاكه‌كار بێ واته: كرده‌وه‌كانی له‌سه‌ر سوننه‌ت بێ، كه ئه‌مه هه‌ردوو مه‌رجه‌كه‌ى وه‌رگرتنى كرده‌وه‌یه لاى خواى گه‌وره به‌بێ ئه‌م دوو مه‌رجه خواى گه‌وره كرده‌وه له هیچ كه‌س وه‌رناگرێت [ وَاتَّبَعَ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا ] وه شوێنی دینی ئیبراهیم كه‌وتبێ به حه‌نیفی واته: له هه‌موو دینه پووچه‌ڵ و شیركه‌كان لایدابێ بۆ دینی حه‌قی ئیسلام [ وَاتَّخَذَ اللَّهُ إِبْرَاهِيمَ خَلِيلًا (١٢٥) ] وه خوای گه‌وره ئیبراهیمی كردووه به خه‌لیل و خۆشه‌ویستی خۆی خَلِيل ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه، وه پێغه‌مبه‌ری خوایشى- صلى الله عليه وسلم - كردووه به خۆشه‌ویستى خۆى.