An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَيَسْتَفْتُونَكَ فِى ٱلنِّسَآءِ ۖ قُلِ ٱللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ وَمَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فِى ٱلْكِتَٰبِ فِى يَتَٰمَى ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِى لَا تُؤْتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرْغَبُونَ أَن تَنكِحُوهُنَّ وَٱلْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ ٱلْوِلْدَٰنِ وَأَن تَقُومُوا۟ لِلْيَتَٰمَىٰ بِٱلْقِسْطِ ۚ وَمَا تَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِهِۦ عَلِيمًۭا ﴾
“AND THEY will ask thee to enlighten them about the laws concerning women. Say: "God [Himself] enlightens you about the laws concerning them"- for [His will is shown] in what is being conveyed unto you through this divine writ about orphan women [in your charge], to whom - because you yourselves may be desirous of marrying them - you do not give that which has been ordained for them; and about helpless children; and about your duty to treat orphans with equity. And whatever good you may do - behold, God has indeed full knowledge thereof.”
[ وَيَسْتَفْتُونَكَ فِي النِّسَاءِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - خه‌ڵكى داوای ڕوونكردنه‌وه‌و فه‌توات لێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئافره‌تان [ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِيهِنَّ ] بڵێ: په‌روه‌ردگار له قورئانی پیرۆزدا سه‌باره‌ت به ئافره‌تان بۆتان ڕوون ئه‌كاته‌وه [ وَمَا يُتْلَى عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ ] وه ئه‌وه‌ی له قورئاندا بۆتان ئه‌خوێندرێته‌وه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته باسمان كرد [ فِي يَتَامَى النِّسَاءِ اللَّاتِي لَا تُؤْتُونَهُنَّ مَا كُتِبَ لَهُنَّ وَتَرْغَبُونَ أَنْ تَنْكِحُوهُنَّ ] له‌و كچانه‌ی كه بێباوكن و ئه‌تانه‌وێ بۆ خۆتان ماره‌یان بكه‌ن به‌ڵام ماره‌یی ته‌واویان پێ ناده‌ن وه‌كو كچانى تر، (عائیشه) ده‌فه‌رمێت: پیاو هه‌بووه كچى بێباوكى لا بووه خۆى سه‌رپه‌رشتیارو میراتگرى بووه، كچه‌كه پیاوه‌كه‌ى به‌شدار كردووه له هه‌موو ماڵه‌كه‌یدا كه هه‌یبووه، پیاوه‌كه ئاره‌زووى خواستنى ده‌كات و پێى ناخۆشه كه‌سێكى تر بیخوازێت و به‌شدارى بێت له ماڵه‌كه‌یدا بۆیه نه‌یانده‌هێشت شوو بكه‌ن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، یان ئه‌گه‌ر جوان نه‌بوونایه نه‌یانیانده‌خواست و نه‌یشیانده‌هێشت شوو بكه‌ن له‌به‌ر پاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى بۆ خۆیان بێت، خواى گه‌وره قه‌ده‌غه‌ى ئه‌م شته‌ی لێ كردن [ وَالْمُسْتَضْعَفِينَ مِنَ الْوِلْدَانِ ] یان ئه‌و كوڕانه‌ی كه بێباوك و بێده‌سه‌ڵاتن خوای گه‌وره ئه‌ویشی هه‌ر بۆتان ڕوون كرده‌وه، كه له پێش ئیسلامدا منداڵیشیان وه‌كو ئافره‌ت بێبه‌ش ده‌كرد له میراتى [ وَأَنْ تَقُومُوا لِلْيَتَامَى بِالْقِسْطِ ] وه هه‌ڵسن سه‌رپه‌رشتی ئه‌و مناڵه بێباوكانه بكه‌ن به دادپه‌روه‌ری، چۆن ئه‌گه‌ر جوان و ده‌وڵه‌مه‌ند بن بۆ خۆتان ماره‌یان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ناشیرین و هه‌ژاریش بوون هه‌رماره‌یان بكه‌ن، یان رێگه‌یان بده‌ن با شوو بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه له‌سه‌ره‌تای سووڕه‌ته‌كه‌دا باسكراوه [ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِهِ عَلِيمًا (١٢٧) ] وه ئێوه هه‌ر خێر‌و چاكه‌یه‌ك بكه‌ن له‌و مافانه‌ى كه باسكرا ئه‌وه خوای گه‌وره زۆر زانایه پێی و ئاگای لێیه‌و پاداشتان ئه‌داته‌وه له‌سه‌ری به ته‌واوترین پاداشت.