An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِن يَتَفَرَّقَا يُغْنِ ٱللَّهُ كُلًّۭا مِّن سَعَتِهِۦ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ وَٰسِعًا حَكِيمًۭا ﴾
“And if husband and wife do separate, God shall provide for each of them out of His abundance: for God is indeed infinite, wise,”
[ وَإِنْ يَتَفَرَّقَا ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌یه‌كه‌وه نه‌گونجان و لێك جیا بوونه‌وه [ يُغْنِ اللَّهُ كُلًّا مِنْ سَعَتِهِ ] ئه‌وه خوای گه‌وره هه‌ر یه‌كێك له ژن و پیاوه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات به‌وه‌ی كه ئافره‌تێكی باشتر‌و گونجاوتر بۆ ئه‌و پیاوه، وه پیاوێكی باشتر‌و گونجاوتر بۆ ئه‌و ئافره‌ته دابین ده‌كات كه به‌یه‌كه‌وه بگونجێن وه ڕزقیان ئه‌دا له ڕزقی فراوانی خۆی [ وَكَانَ اللَّهُ وَاسِعًا حَكِيمًا (١٣٠) ] وه فه‌زڵی خوای گه‌وره زۆر فراوانه وه خوای گه‌وره زۆر كاربه‌جێیه.