An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَلَقَدْ وَصَّيْنَا ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ وَإِيَّاكُمْ أَنِ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ وَإِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ غَنِيًّا حَمِيدًۭا ﴾
“and unto God belongs all that is in the heavens and all that is on earth. AND, INDEED, We have enjoined upon those who were granted revelation before your time, as well as upon yourselves, to remain conscious of God. And if you deny Him - behold, unto God belongs all that is in the heavens and all that is on earth, and God is indeed self-sufficient, ever to be praised.”
[ وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] وه هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و له نێوانیاندا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ته‌نها خۆى هه‌ڵسوكه‌وتى تیادا ده‌كات و به‌ڕێوه‌ى ده‌بات [ وَلَقَدْ وَصَّيْنَا الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكُمْ وَإِيَّاكُمْ أَنِ اتَّقُوا اللَّهَ ] وه به دڵنیایى ئامۆژگاری ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه له ئه‌هلی كتاب وه ئێوه‌ش ئه‌كه‌ین به‌وه‌ی كه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ وَإِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوای گه‌وره نه‌كه‌ن و كوفر بكه‌ن ئه‌وا هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و له نێوانیاندا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره پێویستی به ئێوه نیه [ وَكَانَ اللَّهُ غَنِيًّا حَمِيدًا (١٣١) ] وه خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویست و سوپاسكراوه هه‌رچی له زه‌وى و ئاسمان هه‌یه سوپاسی خوای گه‌وره ده‌كات.