An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ كُونُوا۟ قَوَّٰمِينَ بِٱلْقِسْطِ شُهَدَآءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ أَوِ ٱلْوَٰلِدَيْنِ وَٱلْأَقْرَبِينَ ۚ إِن يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًۭا فَٱللَّهُ أَوْلَىٰ بِهِمَا ۖ فَلَا تَتَّبِعُوا۟ ٱلْهَوَىٰٓ أَن تَعْدِلُوا۟ ۚ وَإِن تَلْوُۥٓا۟ أَوْ تُعْرِضُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۭا ﴾
“O YOU who have attained to faith! Be ever steadfast in upholding equity, bearing witness to the truth for the sake of God, even though it be against your own selves or your parents and kinsfolk. Whether the person concerned be rich or poor, God's claim takes precedence over [the claims of] either of them. Do not, then, follow your own desires, lest you swerve from justice: for if you distort [the truth], behold, God is indeed aware of all that you do!”
{شایەتیدان بە دادپەروەری} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَى أَنْفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه هه‌ر كارێك كه‌وته ژێر ده‌ستان دادپه‌روه‌ر بن له نێوان خه‌ڵكیدا وه شایه‌تى بده‌ن بۆ خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر ئه‌و شته له دژی خۆشتاندا بوو یان دژى دایك و باوك و خزمی نزیكتان بوو حیساب بۆ ئه‌م شتانه مه‌كه‌ن و ئێوه دادپه‌روه‌ر بن [ إِنْ يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًا ] ئه‌و كه‌سه‌ی كه شایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن ده‌وڵه‌مه‌ند بوو یان فه‌قیر شایه‌تی به‌حه‌ق بده‌ن له‌سه‌ری و ڕه‌چاوی ئه‌و شتانه مه‌كه‌ن و شایه‌تی به‌حه‌ق بده‌ن [ فَاللَّهُ أَوْلَى بِهِمَا ] خوای گه‌وره له‌پێشتره بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌مانه [ فَلَا تَتَّبِعُوا الْهَوَى أَنْ تَعْدِلُوا ] وه شوێن هه‌واو ئاره‌زوو مه‌كه‌ون وه به‌هۆی خزمایه‌تی و ئه‌و شتانه واز له دادپه‌روه‌ری مه‌هێنن [ وَإِنْ تَلْوُوا أَوْ تُعْرِضُوا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو حه‌قه‌كه بشارنه‌وه یان بیگۆڕن یان پشتی تێ بكه‌ن به‌وه‌ی كه شایه‌تیه‌كه نه‌ده‌ن و شایه‌تیه‌كه بشارنه‌وه‌و درۆ بكه‌ن ئیتر چی قازی بێ چ شایه‌ته‌كان بێ هه‌ردووكیان ئه‌گرێته‌وه به‌وه‌ی كه قسه‌كان بگۆڕن یاخود شایه‌تیه‌كه بشارنه‌وه ئه‌وه تاوانبار ده‌بن [ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (١٣٥) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زانیارییه‌كی ورده‌كاری هه‌یه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و ئه‌یكه‌ن وه سزاتان ده‌داته‌وه له‌سه‌رى.