An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱلْكِتَٰبِ ٱلَّذِى نَزَّلَ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَٱلْكِتَٰبِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِن قَبْلُ ۚ وَمَن يَكْفُرْ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَٰلًۢا بَعِيدًا ﴾
“O you who have attained to faith! Hold fast unto your belief in God and His Apostle, and in the divine writ which He has bestowed from on high upon His Apostle, step by step, as well as in the revelation which He sent down aforetime: for he who denies God, and His angels, and His revelations, and His apostles, and the Last Day, has indeed gone far astray.”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا آمِنُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئیمان بێنن به خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - واته: دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیمانه‌كه‌تان وه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری [ وَالْكِتَابِ الَّذِي نَزَّلَ عَلَى رَسُولِهِ وَالْكِتَابِ الَّذِي أَنْزَلَ مِنْ قَبْلُ ] وه ئیمان بێنن به‌و كتابه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی- صلى الله عليه وسلم - كه قورئانی پیرۆزه، وه ئیمان بێنن به‌هه‌موو ئه‌و كتێبه ئاسمانیانه‌ی تر كه له پێش قورئاندا خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه، بۆ قورئان ده‌فه‌رمێت: (نَزَّلَ) چونكه به‌ش به‌ش و سوره‌ت سوره‌ت دابه‌زیوه، به‌ڵام بۆ كتابه ئاسمانییه‌كانى تر ده‌فه‌رمێت: (أَنْزَلَ) چونكه هه‌مووى به یه‌كجار دابه‌زیووه‌و هاتۆته خواره‌وه [ وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا (١٣٦) ] به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك كوفر بكات به خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ته‌كانی و كتێبه ئاسمانیه‌كانی و پێغه‌مبه‌رانی و ڕۆژی دوایی ئه‌وه گومڕاو وێڵ بووه‌و له ڕێگای ڕاست لایداوه گومڕابوونێكی زۆر دوور.