An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِى ٱلْكِتَٰبِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا۟ مَعَهُمْ حَتَّىٰ يَخُوضُوا۟ فِى حَدِيثٍ غَيْرِهِۦٓ ۚ إِنَّكُمْ إِذًۭا مِّثْلُهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ جَامِعُ ٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱلْكَٰفِرِينَ فِى جَهَنَّمَ جَمِيعًا ﴾
“And, indeed, He has enjoined upon you in this divine writ that whenever you hear people deny the truth of God's messages and mock at them, you shall avoid their company until they begin to talk of other things - or else, verily, you will become like them. Behold, together with those who deny the truth God will gather in hell the hypocrites,”
{دانەنیشتن لەو مەجلیسانەی كە گاڵتەی بەدین تێدا دەكرێت} [ وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلَا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ ] وه له قورئانی پیرۆزدا بۆ ئێوه دابه‌زیوه ئه‌گه‌ر له هه‌ر مه‌جلیس و شوێنێكدا بیستتان ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره كوفری پێ ئه‌كرێ وه گاڵته‌ی پێ ئه‌كرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا دامه‌نیشن و ئه‌و مه‌جلیسانه به‌جێ بێلن یاخود ئینكاری بكه‌ن [ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ ] تا ئه‌و قسانه ئه‌گۆڕن وه ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌قسه‌ی تر [ إِنَّكُمْ إِذًا مِثْلُهُمْ ] ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه دانیشن كه گاڵته به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن وه كوفری پێ ئه‌كه‌ن وه ئینكاریتان نه‌كرد ئه‌وه به دڵنیایى ئێوه‌ش وه‌كو ئه‌وان وان، واته: له كوفردا ئێوه‌ش كافر ئه‌بن بۆیه ئه‌بێ ئه‌و مه‌جلیسانه به‌جێ بهێلن یاخود ئینكاری بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا (١٤٠) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره مونافیقان و كافران هه‌ر هه‌موویان له ئاگری دۆزه‌خدا كۆ ئه‌كاته‌وه ئه‌وانه‌ی كه گاڵته‌یان به دینی خوای گه‌وره كردووه.