An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَهُوَ خَٰدِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوٓا۟ إِلَى ٱلصَّلَوٰةِ قَامُوا۟ كُسَالَىٰ يُرَآءُونَ ٱلنَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ ٱللَّهَ إِلَّا قَلِيلًۭا ﴾
“Behold, the hypocrites seek to deceive God - the while it is He who causes them to be deceived [by themselves] And when they rise to pray, they rise reluctantly, only to be seen and praised by men, remembering God but seldom,”
{هەندێك لە سیفاتی مونافیقان} [ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ ] به دڵنیایى مونافیقان له‌به‌ر نه‌زانى و نه‌فامیان به‌گومانی خۆیان فێڵ له خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَهُوَ خَادِعُهُمْ ] له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌یان خوای گه‌وره هاوشێوه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵیاندا ده‌كات وه ئه‌یانخه‌ڵه‌تێنێ و فێڵیان لێ ده‌كات، تا به‌رده‌وام بن له گومڕایى خۆیان و نه‌چنه سه‌ر رێگاى راست، (ئه‌م سیفه‌ته به‌ته‌نها بۆ خوای گه‌وره بڕیار نادرێ به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر كافراندا وه‌كو تۆڵه‌سه‌ندن و ئینتیقام بۆ باوه‌ڕداران) [ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى ] وه كاتێك كه ئه‌م مونافیقانه هه‌ڵسن بۆ نوێژ كردن ئه‌وه زۆر به‌ته‌مبه‌ڵی هه‌ڵئه‌سن وه قورسن و ناتوانن هه‌ڵسن نوێژه‌كانیان بكه‌ن [ يُرَاءُونَ النَّاسَ ] وه بۆ ڕیاو ڕووبینی خه‌ڵك ئه‌یكه‌ن نه‌ك وه‌كو گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - نه چاوه‌ڕێی پاداشتن نه له سزا ئه‌ترسێن [ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلًا (١٤٢) ] وه زیكری خوای گه‌وره ناكه‌ن له ناو نوێژه‌كه‌یاندا زۆر به‌كه‌می نه‌بێ ئه‌ویش له پێش چاوی موسڵمانان.