An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ لَّا يُحِبُّ ٱللَّهُ ٱلْجَهْرَ بِٱلسُّوٓءِ مِنَ ٱلْقَوْلِ إِلَّا مَن ظُلِمَ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا ﴾
“God does not like any evil to be mentioned openly, unless it be by him who has been wronged (thereby) And God is indeed all-hearing, all-knowing,”
[ لَا يُحِبُّ اللَّهُ الْجَهْرَ بِالسُّوءِ مِنَ الْقَوْلِ إِلَّا مَنْ ظُلِمَ ] خوای گه‌وره به‌ئاشكرا قسه‌ی خراپی پێ خۆش نیه‌و خۆشی ناوێ وه‌كو جوێندان و تانه‌و ته‌شه‌ردان ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك سته‌می لێ كرابێ ئه‌وه دروسته لای حاكم بڵێ: فڵانه كه‌س سته‌می لێ كردووم و حاڵی خۆی باس بكات گوناهبار نابێ، یاخود خواى گه‌وره پێى خۆش نیه كه‌س دوعا له كه‌س بكات، مه‌گه‌ر كه‌سێك سته‌مى لێ كرابێت ئه‌ویش بڵێت خوایه حه‌قمى لێ بسه‌نیت، وه ئه‌گه‌ر ئارام بگرێت باشتره، یاخود وتراوه مه‌به‌ست پێى كه‌سێكه میواندارى نه‌كرێت و باسى بكات [ وَكَانَ اللَّهُ سَمِيعًا عَلِيمًا (١٤٨) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.