An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَرَفَعْنَا فَوْقَهُمُ ٱلطُّورَ بِمِيثَٰقِهِمْ وَقُلْنَا لَهُمُ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْبَابَ سُجَّدًۭا وَقُلْنَا لَهُمْ لَا تَعْدُوا۟ فِى ٱلسَّبْتِ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَٰقًا غَلِيظًۭا ﴾
“raising Mount Sinai high above them in witness of their solemn pledge. And We said unto them, “Enter the gate humbly”; and We told them, "Do not break the Sabbath-law"; and We accepted from them a most solemn pledge.”
[ وَرَفَعْنَا فَوْقَهُمُ الطُّورَ بِمِيثَاقِهِمْ ] وه له دوای ئه‌وه‌ی كه شه‌ریعه‌تی موسایان وه‌رنه‌گرت و ره‌تیان كرده‌وه خوای گه‌وره كێوی (طور)ی هه‌ڵكێشاو كردیه بان سه‌ریان وه‌كو هه‌ورێك سێبه‌ری بۆیان كرد كه ئه‌مان به‌ڵێنیان به‌خوای گه‌وره دابوو به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده سه‌ر وه له‌وه ترسان خواى گه‌وره كێوه‌كه بداته سه‌ریانداو له ناویان ببات پاشان په‌یوه‌ست و ملكه‌چ بوون [ وَقُلْنَا لَهُمُ ادْخُلُوا الْبَابَ سُجَّدًا ] وه پێشتریش فه‌رمانمان پێ كردن كه له ده‌رگاكه‌وه بچنه ژووره‌وه بۆ (بیت المقد‌س) وه به كڕنوش بردن بۆ خوای گه‌وره وه‌كو شوكرانه‌بژێریه‌ك بۆ خوای گه‌وره كه بۆی فه‌تح كردوون به‌ڵام ئه‌وان گۆڕیان وه له‌سه‌ر سمتیان ئه‌ڕۆیشتنه ژووره‌وه به خشۆكی [ وَقُلْنَا لَهُمْ لَا تَعْدُوا فِي السَّبْتِ ] وه پێشتریش به جووله‌كه‌كانى ترمان وت كه له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ده‌ستدرێژی مه‌كه‌ن و ڕاوه ماسی مه‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌ویشتان كرد [ وَأَخَذْنَا مِنْهُمْ مِيثَاقًا غَلِيظًا (١٥٤) ] وه عه‌هدو به‌ڵێنێكی ئه‌ستوورو ته‌واومان لێتان وه‌رگرت له ته‌وراتدا كه ئیمان بێنن به‌ڵام سه‌رپێچیتان كرد.