An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِن مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِۦ قَبْلَ مَوْتِهِۦ ۖ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًۭا ﴾
“Yet there is not one of the followers of earlier revelation who does not, at the moment of his death, grasp the truth about Jesus; and on the Day of Resurrection he [himself] shall bear witness to the truth against them.”
[ وَإِنْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ إِلَّا لَيُؤْمِنَنَّ بِهِ قَبْلَ مَوْتِهِ ] وه هیچ كه‌سێك نیه له ئه‌هلی كتاب جووله‌كه بێ یان گاور ئیلا ئیمان به عیسى ئه‌هێنن پێش ئه‌وه‌ی كه عیسى- صلى الله عليه وسلم - بمرێ واته: دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی زه‌ماندا خوای گه‌وره عیسى- صلى الله عليه وسلم - دائهبهزێنێتهوه بۆ سه‌ر زه‌وی هه‌موویان ئیمانی پێ دێنن وه‌كو چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی صه‌حیح له‌و باره‌یه‌وه هاتووه كه عیسى- صلى الله عليه وسلم - پیاوێكى چوارشانه‌ى سورو سپیه شێوه‌ى له (عوروه‌ى كوڕى مه‌سعودى) هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌چێت، له‌لاى مناره‌ى رۆژهه‌ڵات له دیمه‌شق داده‌به‌زێت له كاتى نوێژى به‌یانى هه‌ردوو ده‌ستى له‌سه‌ر باڵى دوو فریشته‌یه، قژه‌كه‌ى وه‌ك ئه‌وه وایه ئاوى پیابچۆڕێتهوه هه‌رچه‌نده ئاوى به‌رنه‌كه‌وتووه، وه كار به شه‌ریعه‌تى ئیسلام ده‌كات و خاچ ده‌شكێنێت و به‌راز ده‌كوژێت و سه‌رانه له‌سه‌ر گاور‌و جوله‌كه هه‌ڵده‌گرێت و به جگه له ئیسلام لێیان رازى نابێت، وه ده‌ججالیش ده‌كوژێت، وه له‌سه‌رده‌مى عیسادا- صلى الله عليه وسلم - هێمنى و ئارامى بڵاو ده‌بێته‌وه تا شێر له‌گه‌ڵ وشترو پڵنگ له‌گه‌ڵ مانگا‌و گورگ له‌گه‌ڵ مه‌ڕ ده‌له‌وه‌ڕێن، وه منداڵ یارى به مار ده‌كات و زیانى پێ ناگه‌یه‌نێت، وه رق و كینه له دڵى كه‌سدا نامێنێت، وه زه‌وى پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ت ده‌بێت تا هه‌نارێك به‌شى كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكى ده‌كات، حه‌وت ساڵ ده‌مێنێته‌وه پێشتریش سى وسێ ساڵ ژیاوه هه‌مووى ده‌كاته چل ساڵ پاشان ده‌مرێت و موسڵمانان نوێژى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن [ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكُونُ عَلَيْهِمْ شَهِيدًا (١٥٩) ] وه له ڕۆژی قیامه‌تیشدا عیسى- صلى الله عليه وسلم - شایه‌تی ئه‌دات له‌سه‌ریان له‌سه‌ر جووله‌كه به‌وه‌ی كه درۆیان كردووه كه وتیان مه‌ریه‌م زیناى كردووه‌و عیسایش زۆڵه، وه به‌سه‌ر گاوره‌كان شایه‌تی ئه‌دات كه زیادڕه‌ویان كردووه له عیسادا- صلى الله عليه وسلم - كه وتیان: كوڕی خوایه یان خۆی خوایه یان یه‌كێكه له‌سێ خوایه‌كه.