An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ إِنَّآ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ كَمَآ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ نُوحٍۢ وَٱلنَّبِيِّۦنَ مِنۢ بَعْدِهِۦ ۚ وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَٱلْأَسْبَاطِ وَعِيسَىٰ وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَٰرُونَ وَسُلَيْمَٰنَ ۚ وَءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ زَبُورًۭا ﴾
“BEHOLD, We have inspired thee [O Prophet] just as We inspired Noah and all the prophets after him - as We inspired Abraham, and Ishmael, and Isaac, and Jacob, and their descendants, including Jesus and Job, and Jonah, and Aaron, and Solomon; and as We vouchsafed unto David a book of divine wisdom;”
[ إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِنْ بَعْدِهِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئێمه وه‌حیمان بۆ تۆ ناردووه هه‌روه‌كو چۆن وه‌حیمان بۆ نوح و بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كانی دوای نوحیش ناردووه، كه ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نوح یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو بۆیه باسی ده‌كات و پێغه‌مبه‌رانی تر له‌دوای ئه‌و باس ده‌كات وه له له فه‌رمووده‌ی شه‌فاعه‌تدا هاتووه كه نوح یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ر بووه خوای گه‌وره ناردوویه‌تی [ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ ] وه وه‌حیمان بۆ ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و هۆزه‌كانی تر له نه‌وه‌ی یه‌عقوب پێغه‌مبه‌ر له پێغه‌مبه‌رانیان وه بۆ عیسى و ئه‌یوب و یونس و هارون و سوله‌یمان ناردووه [ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا (١٦٣) ] وه زه‌بوریشمان به داود پێغه‌مبه‌ر به‌خشیوه- صلى الله عليه وسلم - كه ئیمامی (قورتوبی) ده‌فه‌رمووێ: (سه‌دو په‌نجا) سووره‌ت بووه حوكم و حه‌ڵاڵ و حه‌ڕامی تیا نه‌بووه به‌ڵكو هه‌مووی په‌ندو ئامۆژگاری بووه (صه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌موویان بێت).