An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَرُسُلًۭا قَدْ قَصَصْنَٰهُمْ عَلَيْكَ مِن قَبْلُ وَرُسُلًۭا لَّمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ ۚ وَكَلَّمَ ٱللَّهُ مُوسَىٰ تَكْلِيمًۭا ﴾
“and as [We inspired other] apostles whom We have mentioned to thee ere this, as well as apostles whom We have not mentioned to thee; and as God spoke His word unto Moses:”
[ وَرُسُلًا قَدْ قَصَصْنَاهُمْ عَلَيْكَ مِنْ قَبْلُ ] وه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رى تر كه له پێشتردا یان له پێش ئه‌م سووره‌ته‌دا چیرۆك و به‌سه‌رهاتیمان بۆ تۆ گێڕاوه‌ته‌وه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - له قورئانی پیرۆزدا [ وَرُسُلًا لَمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ ] وه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی تریش هه‌یه كه چیرۆك و به‌سه‌رهاتیمان بۆ تۆ نه‌گێڕاوه‌ته‌وه وه‌كو له فه‌رمووده‌دا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: ژماره‌ی پێغه‌مبه‌ران سه‌دو بیست و چوار هه‌زار (١٢٤٠٠٠) پێغه‌مبه‌ر بووه [ وَكَلَّمَ اللَّهُ مُوسَى تَكْلِيمًا (١٦٤) ] وه خوای گه‌وره قسه‌ی له‌گه‌ڵ موسادا كردووه به دڵنیایی و به حه‌قیقه‌ت كه ئه‌مه‌یش رێزێكه بۆ موسى هه‌ر بۆیه پێى وتراوه: (كه‌لیم الله)، (ئه‌م ئایه‌ته‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قسه كردنى خواى گه‌وره كه هه‌ر كاتێك ویستى لێبێت قسه ده‌كات، به‌ڵام له قسه كردنى دروستكراوه‌كانى ناچێت و چۆنێتیه‌كه‌یشى خواى گه‌وره نه‌بێت كه‌س نایزانێت).