An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّمَا ٱلتَّوْبَةُ عَلَى ٱللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَٰلَةٍۢ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِن قَرِيبٍۢ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴾
“Verily, God's acceptance of repentance relates only to those who do evil out of ignorance and then repent before their time runs out: and it is they unto whom God will turn again in His mercy - for God is all-knowing, wise;”
{تەوبە كردن بۆ كێیە؟} [ إِنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللَّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السُّوءَ بِجَهَالَةٍ ] خوای گه‌وره قبووڵ كردنی ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر خۆی پێویست كردووه كه هه‌ر كه‌سێ ته‌وبه بكات خوا ته‌وبه‌ی لێ قبووڵ ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خراپه ئه‌كه‌ن به نه‌زانی، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: هه‌ر كه‌سێك خراپه‌ی كرد ئه‌وه جاهیل و نه‌زانه [ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِنْ قَرِيبٍ ] پاشان به‌نزیكى ئه‌گه‌ڕێنه‌وه واته: پێش ئه‌وه‌ی كه ڕوح بگاته غه‌رغه‌ره‌یان [ فَأُولَئِكَ يَتُوبُ اللَّهُ عَلَيْهِمْ ] ئا ئه‌مانه خوای گه‌وره ته‌وبه‌یان لێ قبووڵ ده‌كات و لێیان خۆش ئه‌بێ [ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (١٧) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.