An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُمُ ٱلرَّسُولُ بِٱلْحَقِّ مِن رَّبِّكُمْ فَـَٔامِنُوا۟ خَيْرًۭا لَّكُمْ ۚ وَإِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًۭا ﴾
“O mankind! The Apostle has now come unto you with the truth from your Sustainer: believe, then, for your own good! And if you deny the truth - behold, unto God belongs all that is in the heavens and all that is on earth, and God is indeed all-knowing, wise!”
[ يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الرَّسُولُ بِالْحَقِّ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌ی خه‌ڵكی پێغه‌مبه‌رێكتان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ هاتووه كه محمده- صلى الله عليه وسلم - حه‌قه‌و ڕاسته [ فَآمِنُوا خَيْرًا لَكُمْ ] ئیمانی پێ بێنن ئه‌مه بۆ خۆتان باشتره [ وَإِنْ تَكْفُرُوا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوفری پێ بكه‌ن و له‌سه‌ر كوفرتان به‌رده‌وام بن ئیمانی پێ نه‌هێنن [ فَإِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌وا به دڵنیایى هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و نێوانیاندا هه‌یه هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه وه خوای گه‌وره توانای هه‌یه كه سزاتان بدات وه هیچ له موڵكی خوا كه‌م ناكات وه خوای گه‌وره پێویستی به ئیمان هێنانی ئێوه نیه [ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (١٧٠) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.