An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لَا تَغْلُوا۟ فِى دِينِكُمْ وَلَا تَقُولُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْحَقَّ ۚ إِنَّمَا ٱلْمَسِيحُ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ ٱللَّهِ وَكَلِمَتُهُۥٓ أَلْقَىٰهَآ إِلَىٰ مَرْيَمَ وَرُوحٌۭ مِّنْهُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۖ وَلَا تَقُولُوا۟ ثَلَٰثَةٌ ۚ ٱنتَهُوا۟ خَيْرًۭا لَّكُمْ ۚ إِنَّمَا ٱللَّهُ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ ۖ سُبْحَٰنَهُۥٓ أَن يَكُونَ لَهُۥ وَلَدٌۭ ۘ لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًۭا ﴾
“O FOLLOWERS of the Gospel! Do not overstep the bounds [of truth] in your religious beliefs, and do not say of God anything but the truth. The Christ Jesus, son of Mary, was but God's Apostle - [the fulfilment of] His promise which He had conveyed unto Mary - and a soul created by Him. Believe, then, in God and His apostles, and do not say, "[God is] a trinity". Desist [from this assertion] for your own good. God is but One God; utterly remote is He, in His glory, from having a son: unto Him belongs all that is in the heavens and all that is on earth; and none is as worthy of trust as God.”
{حەرامێتی زیادڕەوی كردن لە دیندا} [ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ ] ئه‌ی ئه‌هلی كتاب ئه‌ی جوله‌كه‌و گاوره‌كان زیادڕه‌وی مه‌كه‌ن و سنوور مه‌به‌زێنن له دینه‌كه‌تاندا كه جووله‌كه زیادڕه‌ویان ئه‌كرد تا وتیان: عوزێر كوڕى خوایه، وه گاوره‌كانیش زیادڕه‌ویان كرد له عیسادا تا وتیان: كوڕی خوایه، دواتر وتیان: خوایه [ وَلَا تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ ] ئه‌وه‌ی حه‌ق نه‌بێ مه‌یڵێن بۆ خوای گه‌وره‌و درۆى بۆ هه‌ڵمه‌به‌ستن و خێزان و منداڵى بۆ بڕیار مه‌ده‌ن [ إِنَّمَا الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ رَسُولُ اللَّهِ ] به‌ڵكو عیسای كوڕی مه‌ریه‌م ته‌نها به‌نده‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و كوڕی خوا نیه [ وَكَلِمَتُهُ أَلْقَاهَا إِلَى مَرْيَمَ ] وه وشه‌یه‌كی خوای گه‌وره بووه خوای گه‌وره ناردوویه‌تی بۆ مه‌ریه‌م كه وشه‌كه‌ش (كُنْ) بوو خوای گه‌وره به جبریلی فه‌رموو پێی بفه‌رمه: (كُنْ) دروست به به‌و وشه‌یه یه‌كسه‌ر عیسى دروست بوو [ وَرُوحٌ مِنْهُ ] وه ڕوحێك بوو كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه خوای گه‌وره كردیه به‌ر عیسى- صلى الله عليه وسلم - كه وه‌كو زیاده ڕێزێكه بۆ عیسى نه‌ك به‌شێك بێت له روحى خواى گه‌وره، به‌ڵكو ئیزافه‌كه بۆ به‌گه‌وره‌زانین و رێزلێنانه وه‌كو (بيت الله و ناقة الله)، وه جبریل فووی كرده ناو ملوانى كراسه‌كه‌ی مه‌ریه‌مدا وه عیسا به ئیزنی خوای گه‌وره به‌بێ باوك دروست بوو [ فَآمِنُوا بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ ] وه ئێوه ئیمان به‌خواو به‌سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره بێنن كه خواى گه‌وره تاك و ته‌نهایه‌و منداڵ و خێزان و شه‌ریكى نیه، وه پێغه‌مبه‌رانیش به‌نده‌و نێردراوى خواى گه‌وره‌ن [ وَلَا تَقُولُوا ثَلَاثَةٌ ] مه‌ڵێن: سێ خوا هه‌یه وه‌كو گاوره‌كان ئه‌ڵێن: سێ خوا هه‌یه الله ئه‌وه باوكه وه عیسى كوڕه وه مه‌ریه‌میش سێیه‌م خوایه [ انْتَهُوا خَيْرًا لَكُمْ ] واز له‌م بیروباوه‌ڕی سێ خوایه‌تیه بێنن ئه‌وه بۆ خۆتان باشتره‌و له‌سه‌ر كوفر به‌رده‌وام مه‌بن [ إِنَّمَا اللَّهُ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاتی پیرۆزی الله تاك و ته‌نهایه و هیچ شه‌ریكێكی نیه: نه كوڕی هه‌یه نه خێزان نه شه‌ریك نه تكاكه‌ر [ سُبْحَانَهُ أَنْ يَكُونَ لَهُ وَلَدٌ ] پاك و مونه‌ززه‌یی بۆ خوای گه‌وره كه زۆر له‌وه پاكتره كه مناڵی هه‌بێ و پێویستی به مناڵ بێ [ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَكَفَى بِاللَّهِ وَكِيلًا (١٧١) ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه چ پێویستی به شه‌ریك و به مناڵ هه‌یه وه ئه‌گه‌ر هه‌مووی موڵكی خوا بێ موڵك چۆن ئه‌بێ به شه‌ریكی خاوه‌نه‌كه‌ی.