An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَسْتَفْتُونَكَ قُلِ ٱللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِى ٱلْكَلَٰلَةِ ۚ إِنِ ٱمْرُؤٌا۟ هَلَكَ لَيْسَ لَهُۥ وَلَدٌۭ وَلَهُۥٓ أُخْتٌۭ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ ۚ وَهُوَ يَرِثُهَآ إِن لَّمْ يَكُن لَّهَا وَلَدٌۭ ۚ فَإِن كَانَتَا ٱثْنَتَيْنِ فَلَهُمَا ٱلثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ ۚ وَإِن كَانُوٓا۟ إِخْوَةًۭ رِّجَالًۭا وَنِسَآءًۭ فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ ٱلْأُنثَيَيْنِ ۗ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ أَن تَضِلُّوا۟ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ ﴾
“THEY WILL ASK thee to enlighten them. Say: "God enlightens you [thus] about the laws concerning [inheritance from] those who leave no heir in the direct line: If a man dies childless and has a sister, she shall inherit one-half of what he has left, just as he shall inherit from her if she dies childless. But if there are two sisters, both [together] shall have two-thirds of what he has left; and if there are brothers and sisters, then the male shall have the equal of two females' share." God makes [all this] clear unto you, lest you go astray; and God knows everything.”
{دابەشكردنی میراتی} [ يَسْتَفْتُونَكَ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - خه‌ڵكى داوای ڕوون كردنه‌وه‌ت لێ ئه‌كه‌ن [ قُلِ اللَّهُ يُفْتِيكُمْ فِي الْكَلَالَةِ ] بڵێ: خوای گه‌وره خۆى سه‌باره‌ت به (كه‌لاله) ڕوونكردنه‌وه‌تان بۆ ئه‌دات كه له سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته‌دا ئایه‌تی (دوانزه) باسی (كه‌لاله)مان كرد كه‌سێك كه ئه‌مرێ كوڕ‌و كچ و مناڵ له دوای خۆی به‌جێ ناهێلێ به‌ڵكو مامه‌و ئامۆزا‌و ئه‌وانه ئه‌بن به میراتگری، (جابرى كوڕى عبدالله) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - سه‌ردانى كردم من نه‌خۆش بووم ئاگام له خۆم نه‌بوو، ده‌ستنوێژى شوشت پاشان ئاوى كرد به سه‌رمدا، یان فه‌رمووى ئاو بكه‌ن به‌سه‌ریدا، منیش هاتمه‌وه هۆش خۆم و وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - كه‌س میراتگرم نیه ته‌نها (كه‌لاله) نه‌بێت میراتیه‌كه‌م چۆنه؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ إِنِ امْرُؤٌ هَلَكَ لَيْسَ لَهُ وَلَدٌ وَلَهُ أُخْتٌ ] ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك بمرێت وه كوڕ‌و كچ و مناڵ و باوكى نه‌بێت، وه خوشكی له دایك و باوكه‌وه هه‌بێ نه‌ك ته‌نها له دایكه‌وه [ فَلَهَا نِصْفُ مَا تَرَكَ ] ئه‌وا خوشكه‌كه‌ى نیوه‌ی میراتی براكه‌ی ئه‌بات [ وَهُوَ يَرِثُهَا إِنْ لَمْ يَكُنْ لَهَا وَلَدٌ ] وه ئه‌گه‌ر ئه‌و خوشكه بمرێت و مناڵی نه‌بێ وه باوكى نه‌بێت ئه‌و برایه میراتی خوشكه‌كه‌ی ئه‌بات، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوشكه مێردی هه‌بێ ئه‌وه مێرده‌كه‌ی نیوه‌ی ئه‌بات وه نیوه‌كه‌ی تریشی براكه‌ی ئه‌یبات [ فَإِنْ كَانَتَا اثْنَتَيْنِ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو دوو خوشك یاخود زیاتر بوون [ فَلَهُمَا الثُّلُثَانِ مِمَّا تَرَكَ ] ئه‌وه دوو له‌سه‌ر سێی میراتی براكه‌یان ئه‌به‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و برایه كوڕی نه‌بوو [ وَإِنْ كَانُوا إِخْوَةً رِجَالًا وَنِسَاءً ] وه ئه‌وانه‌ی كه میراتی ئه‌به‌ن ئه‌گه‌ر خوشك و برا تێكه‌ڵ بوون [ فَلِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ ] ئه‌و كاته كوڕ دوو به‌ش ئه‌بات و كچ به‌شێك ئه‌بات، كوڕ دوو ئه‌وه‌نده‌ی كچ ئه‌بات، چونكه كوڕ نه‌فه‌قه‌و ماره‌یی له‌سه‌ره‌وله‌سه‌ر ئافره‌ت نیه [ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمْ أَنْ تَضِلُّوا ] خوای گه‌وره ئه‌م ئه‌حكامانه‌تان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه گومڕا نه‌بن وه له ڕێی ڕاست ده‌رنه‌چن [ وَاللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (١٧٦) ] وه خوای گه‌وره خۆی به هه‌موو شتێك زانایه‌و زانیاری به‌هه‌موو شتێك هه‌یه، والله أعلم، بةم شيَوازة تةفسيرى سوورةتي (نيساْ ) كؤتايي هات، والحمد لله.