An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُوا۟ ٱلنِّسَآءَ كَرْهًۭا ۖ وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا۟ بِبَعْضِ مَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّآ أَن يَأْتِينَ بِفَٰحِشَةٍۢ مُّبَيِّنَةٍۢ ۚ وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلْمَعْرُوفِ ۚ فَإِن كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَىٰٓ أَن تَكْرَهُوا۟ شَيْـًۭٔا وَيَجْعَلَ ٱللَّهُ فِيهِ خَيْرًۭا كَثِيرًۭا ﴾
“O YOU who have attained to faith! It is not lawful for you to [try to] become heirs to your wives [by holding onto them] against their will; and neither shall you keep them under constraint with a view to taking away anything of what you may have given them, unless it be that they have become guilty, in an obvious manner, of immoral conduct. And consort with your wives in a goodly manner; for if you dislike them, it may well be that you dislike something which God might yet make a source of abundant good.”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهًا ] له‌سه‌رده‌می نه‌فامى و نه‌زانیدا ئافره‌تێ مێرده‌كه‌ی بمردایه ئه‌گه‌ر جوان بوایه بۆ خۆیان به میراتی ئه‌یانبردو ماره‌یان ئه‌كردو خۆیان له هه‌موو كه‌س له پێشتر ده‌زانى پێی، وه ئه‌گه‌ر جوانیش نه‌بوایه نه‌یان ئه‌هێشت شوو بكات تا مردن بۆ ئه‌وه‌ی میراتییه‌كه‌ی به‌رن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران حه‌ڵاڵ نیه بۆ ئێوه به‌زۆر ئافره‌تان به‌میراتی به‌رن [ وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُوا بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلَّا أَنْ يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُبَيِّنَةٍ ] وه ئافره‌ت سه‌غڵه‌ت و ناچار مه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ماره‌یی بۆ پیاوه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه‌و داوای ته‌ڵاق بكات ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو زینای كرد ئه‌و كاته دروسته پیاو ناچارى بكات یاخود زۆری لێ بكات بۆ ئه‌وه‌ى داواى ته‌ڵاق بكات [ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ ] به‌ڵام ئێوه به‌جوانی و به باشه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا بكه‌ن و كردار‌و گوفتارتان چاك بێت له‌گه‌ڵیاندا [ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا (١٩) ] وه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك ڕقتان له خێزانه‌كانتان بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی فاحیشه‌و زیناو خراپه‌كاری كردبێ ئه‌وه له‌وانه‌یه ئێوه شتێكتان له‌لا ناخۆش بێ و پێتان ناخۆش بێ به‌ڵام خوای گه‌وره خێرێكی زۆری تێ كردبێ ئێوه نازانن له‌وانه‌یه مناڵی باشی ببێ بۆیه ئارام بگرن له‌سه‌ریان.