An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَءَاتُوا۟ ٱلْيَتَٰمَىٰٓ أَمْوَٰلَهُمْ ۖ وَلَا تَتَبَدَّلُوا۟ ٱلْخَبِيثَ بِٱلطَّيِّبِ ۖ وَلَا تَأْكُلُوٓا۟ أَمْوَٰلَهُمْ إِلَىٰٓ أَمْوَٰلِكُمْ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ حُوبًۭا كَبِيرًۭا ﴾
“Hence, render unto the orphans their possessions, and do not substitute bad things [of your own] for the good things [that belong to them], and do not consume their possessions together with your own: this, verily, is a great crime.”
{ستەم نەكردن لە منداڵی بێباوك} [ وَآتُوا الْيَتَامَى أَمْوَالَهُمْ ] وه ئه‌و بێباوكانه‌ى كه هێشتا بالغ نه‌بوونه‌و ئێوه سه‌رپه‌رشتیان ئه‌كه‌ن كه بالغ بوون و پێگه‌یشتن ئه‌وا ماڵی خۆیانیان بده‌نێ و پێیان ببه‌خشن و زوڵم و سته‌میان لێ مه‌كه‌ن [ وَلَا تَتَبَدَّلُوا الْخَبِيثَ بِالطَّيِّبِ ] وه ماڵه پاكه‌كه مه‌گۆڕنه‌وه به پیسه‌كه، له‌سه‌رده‌مى نه‌فامى و جاهیلیدا ئه‌گه‌ر كه‌سێكى بێباوك سه‌د مه‌ڕی باشی قه‌ڵه‌وی بۆ جێبمایه ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌كرد سه‌د مه‌ڕی لات و لاوازی خۆی ئه‌دا پێی و ئه‌و سه‌ده باشه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵئه‌گرت، ئێوه وامه‌كه‌ن ئه‌وه سیفه‌تی خه‌ڵكی سه‌رده‌می نه‌زانی و نه‌فامی بووه، یاخود ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ئێوه پیسه واته: حه‌رامه ئه‌و حه‌رامه مه‌گۆڕنه‌وه به‌حه‌ڵاڵه‌كه‌ی خۆتان ئه‌وه‌ی خۆتان حه‌ڵاڵه ئه‌وه‌ی خۆتان بخۆن [ وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَهُمْ إِلَى أَمْوَالِكُمْ ] وه ماڵی ئه‌وانیش تێكه‌ڵ ماڵی خۆتان مه‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه هه‌مووی مه‌خۆن [ إِنَّهُ كَانَ حُوبًا كَبِيرًا (٢) ] به‌ڕاستی ئه‌مه تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یه.