An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَكَيْفَ تَأْخُذُونَهُۥ وَقَدْ أَفْضَىٰ بَعْضُكُمْ إِلَىٰ بَعْضٍۢ وَأَخَذْنَ مِنكُم مِّيثَٰقًا غَلِيظًۭا ﴾
“And how could you take it away after you have given yourselves to one another, and she has received a most solemn pledge from you?”
[ وَكَيْفَ تَأْخُذُونَهُ وَقَدْ أَفْضَى بَعْضُكُمْ إِلَى بَعْضٍ ] وه چۆن ئێوه ئه‌و ماره‌ییه له ئافره‌تان ئه‌سه‌ننه‌وه كاتێك كه ئێوه به‌یه‌كه‌وه جیماع و سه‌رجێیتان كردووه [ وَأَخَذْنَ مِنْكُمْ مِيثَاقًا غَلِيظًا (٢١) ] وه پێشتریش عه‌قدو به‌ڵێنێكی ئه‌ستوور له نێوانتاندا هه‌بووه كه عه‌قدی ماره‌بڕین بووه، وه ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو خێزانه‌كه‌ی گواسته‌وه‌و جیماعی له‌گه‌ڵ كرد‌و دواى ئه‌وه ته‌ڵاقیدا ئه‌وه ئه‌و ماره‌ییه هه‌مووی بۆ خێزانه‌كه ئه‌بێت، وه ئه‌گه‌ر پێش گواستنه‌وه ته‌ڵاقى بدات ئه‌وه نیوه‌ى ماره‌ییه‌كه‌ى ده‌كه‌وێت، ئیلا ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه خۆی داوای ته‌ڵاق و خولع بكات ئه‌و كاته هیچى ناكه‌وێت و ده‌بێت ماره‌ییه‌كه بۆ پیاوه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه.