An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تَنكِحُوا۟ مَا نَكَحَ ءَابَآؤُكُم مِّنَ ٱلنِّسَآءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةًۭ وَمَقْتًۭا وَسَآءَ سَبِيلًا ﴾
“AND DO NOT marry women whom your fathers have previously married - although what is past is past: this, verily, is a shameful deed, and a hateful thing, and an evil way.”
{ ئەو ئافرەتانەی كە حەرامن مارە بكرێن} [ وَلَا تَنْكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُمْ مِنَ النِّسَاءِ إِلَّا مَا قَدْ سَلَفَ ] له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا ئه‌گه‌ر پیاو باوكی بمردایه یان باوكی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدایه ئه‌چوو باوه‌ژنه‌كه‌ی خۆی ماره ئه‌كرده‌وه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئێوه نه‌كه‌ن باوه‌ژنی خۆتان ماره بكه‌ن چونكه ته‌نها به ماره‌بڕینى له باوكتان له ئێوه حه‌رام ده‌بێت، ئیلا ئه‌وه‌ی له پێشتر‌و له كۆندا ڕوویداوه ئه‌وه خوای گه‌وره سزاتان نادات به‌ڵام له‌مه‌ودوا حه‌رامه [ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتًا وَسَاءَ سَبِيلًا (٢٢) ] به دڵنیایى ئه‌مه فاحیشه‌یه‌و به‌زینا حیسابه‌و ماره‌ی نایات وه شتێكی ڕق لێ‌بوو بوغزێنراوه وه خراپترین ڕێگاو كاره كه مرۆڤـ باوه‌ژنی خۆی ماره بكاته‌وه.