An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا۟ فِى ٱلْيَتَٰمَىٰ فَٱنكِحُوا۟ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ ٱلنِّسَآءِ مَثْنَىٰ وَثُلَٰثَ وَرُبَٰعَ ۖ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا۟ فَوَٰحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَلَّا تَعُولُوا۟ ﴾
“And if you have reason to fear that you might not act equitably towards orphans, then marry from among [other] women such as are lawful to you - [even] two, or three, or four: but if you have reason to fear that you might not be able to treat them with equal fairness, then [only] one - or [from among] those whom you rightfully possess. This will make it more likely that you will not deviate from the right course.”
{دروستێتی فرەژنی بەمەرجی دادپەروەری} [ وَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تُقْسِطُوا فِي الْيَتَامَى فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ] پیاوێك كچێكى بێباوكى له‌لا بوو كه دارخورماى هه‌بوو بۆ خۆى ماره‌ى كرد ، له‌به‌ر دارخورماكه هێشتبوویه‌وه حه‌زى پێى نه‌بوو، نه ته‌ڵاقى ده‌دا له‌به‌ر دارخورماكه نه ئاره‌زویشى لێ‌بوو، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه كه سه‌رپه‌رشتی كچێكى بێباوكتان كرد‌و گه‌وره بوو ئێوه ویستتان لێ‌بوو بۆ خۆتان ماره‌ی بكه‌ن، به‌ڵام ترسان له‌وه‌ی كه دادپه‌روه‌ر نه‌بن له‌گه‌ڵیدا به‌وه‌ی ماره‌ییه‌كه‌ی هه‌مووی نه‌ده‌نێ یان كه‌می بده‌نێ، كه خه‌ڵكی سه‌رده‌می نه‌فامی وایان ئه‌كرد، ئه‌وه جگه له‌وان ماره بكه‌ن له ئافره‌تانی تر كه خۆتان به باشی ئه‌زانن، پیاو ئه‌توانێ دوو یان سێ یان چوار ژن بێنێت، به‌ڵام له چوار به‌ولاوه حه‌رامه [ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلَّا تَعْدِلُوا فَوَاحِدَةً ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وه ترسان كه دادپه‌روه‌ر نه‌بن له نێوانیاندا ئه‌و كاته ته‌نها یه‌ك ژنێك بهێنن [ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ] یاخود جاریه‌و كه‌نیزه‌ك كاتی خۆی كه هه‌بووه ئه‌توانن ئه‌وانیش بێنن [ ذَلِكَ أَدْنَى أَلَّا تَعُولُوا (٣) ] ئه‌مه ئه‌گه‌ر یه‌ك خێزانێك بێنن باشتره وه سه‌لامه‌تتره له‌وه‌ی كه زیاتر بێنن و سته‌میان لێ بكه‌ن.