An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ٱلرِّجَالُ قَوَّٰمُونَ عَلَى ٱلنِّسَآءِ بِمَا فَضَّلَ ٱللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ وَبِمَآ أَنفَقُوا۟ مِنْ أَمْوَٰلِهِمْ ۚ فَٱلصَّٰلِحَٰتُ قَٰنِتَٰتٌ حَٰفِظَٰتٌۭ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ ٱللَّهُ ۚ وَٱلَّٰتِى تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَٱهْجُرُوهُنَّ فِى ٱلْمَضَاجِعِ وَٱضْرِبُوهُنَّ ۖ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا۟ عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا ۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيًّۭا كَبِيرًۭا ﴾
“MEN SHALL take full care of women with the bounties which God has bestowed more abundantly on the former than on the latter, and with what they may spend out of their possessions. And the righteous women are the truly devout ones, who guard the intimacy which God has [ordained to be] guarded. And as for those women whose ill-will you have reason to fear, admonish them [first]; then leave them alone in bed; then beat them; and if thereupon they pay you heed, do not seek to harm them. Behold, God is indeed most high, great!”
{ چارەسەری ئافرەتی سەرپێچیكار} [ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ ] پیاوان سه‌رپه‌رشتیارو باڵاده‌ستن به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه [ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ ] به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره فه‌زڵی هه‌ندێكیانی داوه به‌سه‌ر هه‌ندێكیاندا فه‌زڵی پیاوی داوه به‌سه‌ر ئافره‌تدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هێزتره وه توانای ئیشوكاری زیاتره [ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ] وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ماڵی خۆیان ئه‌به‌خشن، وه ماره‌یى و نه‌فه‌قه‌ی ئافره‌ت له‌سه‌ر پیاوه پیاوان نه‌فه‌قه‌ی ئافره‌تان ئه‌كه‌ن [ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ ] ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه چاكن وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - پاشان مێرده‌كانیشیان ئه‌كه‌ن [ حَافِظَاتٌ لِلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللَّهُ ] وه له كاتی ئاماده نه‌بوونی مێرده‌كانیاندا له ماڵه‌وه به‌پارێزگاری خوای گه‌وره خۆیان و منداڵیان ئه‌پارێزن وه ماڵی مێرده‌كانیان ئه‌پارێزن [ وَاللَّاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ ] وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئێوه ترسی ئه‌وه‌تان لێیان هه‌یه كه سه‌رپێچیتان بكه‌ن و به‌قسه‌تان نه‌كه‌ن و گوێڕایه‌ڵیتان نه‌كه‌ن [ فَعِظُوهُنَّ ] ئه‌وه ئامۆژگاریان بكه‌ن [ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ ] ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری سوودی نه‌بوو له جێگادا پشتیان تێ بكه‌ن و جێگایان لێ جیا بكه‌نه‌وه‌و لێیان دووربكه‌ونه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش سوودی نه‌بوو [ وَاضْرِبُوهُنَّ ] وه لێیان بده‌ن به‌ڵام (ضربا غير مبرح) نه شوێنێكی بشكێنی، وه نه‌شوێنه‌واری دیار بێت، وه نه خوێنى لێبێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانێ تۆ لێی تووڕه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیصڵاحی بكه‌ی [ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلَا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا ] وه ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵیان كردن ئه‌و كاته وازیان لێ بێنن نه به قسه نه به‌كرده‌وه هیچ شتێكی خراپیان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا (٣٤) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر به‌رزه له زاتی پیرۆزیدا وه له كرده‌وه‌یدا وه له سیفاتیدا وه خوای گه‌وره زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه له پیاوان ئه‌گه‌ر سته‌م بكه‌ن له ئافره‌تان.