An-Nisaa • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِن كُلِّ أُمَّةٍۭ بِشَهِيدٍۢ وَجِئْنَا بِكَ عَلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ شَهِيدًۭا ﴾
“How, then, [will the sinners fare on Judgment Day,] when We shall bring forward witnesses from within every community, and bring thee [O Prophet] as witness against them?”
[ فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ ] ده‌بێت له ڕۆژی قیامه‌تدا حاڵى خه‌ڵكى چۆن بێت كاتێك كه له هه‌موو ئوممه‌تێك كه‌سێك ئه‌كه‌ینه شایه‌ت به‌سه‌ریانه‌وه كه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه [ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلَاءِ شَهِيدًا (٤١) ] وه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - تۆیش ئه‌كه‌ین به‌شایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌وه‌و كافرانه‌وه كه دینه‌كه‌ت پێیان گه‌یاندووه، (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - پێى فه‌رمووم: قورئانم بۆ بخوێنه، وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - قورئان بۆ تۆ بخوێنم كه بۆ خۆت دابه‌زیووه؟ فه‌رمووى: به‌ڵێ پێم خۆشه له جگه له خۆمى ببیستم: عبدالله ده‌فه‌رمێت: سوره‌تى (نیسائم) خوێند تا گه‌یشتمه ئه‌م ئایه‌ته، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئێستا به‌سه، بینیم فرمێسك به هه‌ردوو چاویدا دێته خواره‌وه.